رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای داواکارییەکی وەزارەتی دارایی عێراق، مۆڵەتی 15 رۆژ دەداتە سەرجەم وەزارەتەکان، تاوەکو داتای میلاکی فەرمانبەرانیان بە زمانی عەرەبی بۆ بنێرن.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە رۆژی 13ـی ئەیلوولی 2026، بە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەرچووە، داوا لە گشت وەزارەت و دامەزراوەکان کراوە سیستەمی میلاکی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2026 ئامادە بکەن.
بڕیارەکە لەسەر بنەمای داواکارییەکی فەرمیی وەزارەتی دارایی عێراق و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە.

لە راگەیێندراوەکدا هاتووە، وەزارەتی دارایی سی دییەکی (CD) ئاراستەی وەزارەتەکان کردووە کە لە سێ خشتە پێکدێت بۆ تۆمارکردنی میلاکی هەمیشەیی، گرێبەستەکان و کرێی رۆژانە. لە مەرجەکاندا هاتووە کە: "دەبێت تەواوی زانیاری و ناونیشانە وەزیفییەکان بە زمانی عەرەبی پڕ بکرێنەوە و داتای هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکان لە نێو یەک سیدیدا کۆبکرێنەوە".
لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کە پێویستە زانیارییەکان لەسەر بنەمای میلاکی مانگی شەشی ساڵی 2026 ئامادە بکرێن و لە ماوەی 15 رۆژدا زۆر بەپەلە رەوانەی دارایی بکرێن. هۆشداریش دراوە کە هەر لایەنێک دوا بکەوێت بەرپرسیار دەبێت.
.webp&w=3840&q=75)



