رووداو دیجیتاڵ
داڵەکەرخۆرەیەک لەلایەن ژینگەپاریزێکەوە لە هەورامانی تەخت گەڕێندرایەوە نێو سرووشتی کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی ئەیلوولی 2026، عابید حوسێنی، ژینگەپارێز لە هەورامانی تەخت لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "داڵەکەرخۆرێکم بە برینداری دۆزییەوە و پاش چارەسەرکردن، گەڕێندرایەوە نێو سرووشت."
بە گوتەی عابد حوسێنی، ئەو جۆرە باڵندەیە لە ناوچەکە پێش 20 ساڵ زۆر بووە و دواتر نەماوە، بەڵام 5 ساڵە دووبارە لە ناوچەکە دەبینرێن.
ئەو باڵندەیە لەسەر لاشەی ئەو ئاژەڵانە دەژی کە مرداردەبنەوە.
ئازادکردنی ئاژەڵان و بە تایبەتی باڵندە و گەڕاندنەوەیان بۆ سرووشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان بووەتە کارێکی باو.
رۆژی 9ـی ئابی 2026، ئەنجوومەنی ژینگەپارێزیی کۆژین لە شاری سەقز هەڵۆیەکی گەڕاندەوە نێو سرووشت کە لەلایەن چەند کەسێکەوە گیرا بوو.

.png&w=3840&q=75)