رووداو دیجیتاڵ
گەنجێک لە بەنداوێکی نزیک ناوەندی پارێزگای لوڕستان خنکا. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی خوڕەماوا دەڵێ، تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ شەممە 06-09-2026، لە سنووری خوڕەماوای ناوەندی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا. ئەبوزەر موسەوی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی شارەکە رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بە مەبەستی مەلەکردن چووەتە نێو بەنداوی (ئەیڤشان)ـی نزیک خوڕەماوا.
بەگوتەی ئەبوزەر موسەوی، بەهۆی نەزانینی مەلە و قووڵیی بەنداوەکە، هاونیشتمانییەکە خنکاوە.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی خوڕەماوا دەڵێت، سەرەڕای هەوڵێکی زۆر، تاوەکو ئێستا تەرمی گەنجەکە نەدۆزراوەتەوە.
ئەبوزەر موسەوی داوا لە هاونیشتمانی و هاووڵاتییان دەکات، رێنماییەکانی سەلامەتی لەبەرچاو بگرن.
بەگوێرەی ئاماری دادپزیشکیی پارێزگای لوڕستان، لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی هەتاوی (21-03-2026 بۆ 21-06-2026)، لانیکەم 11 کەس لە سنووری پارێزگاکە لە ئاودا خنکاون.
.png&w=3840&q=75)


