رووداو دیجیتاڵ
هێزە ئەمنییەکانی ئێران ژنە پارێزەرێکی خەڵکی ئاودانانی پارێزگای ئیلامیان دەستگیرکردووە و چارەنووسی نادیارە.
رۆژی یەکشەممە، 30ی ئابی 2026، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان رایانگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە رازیە هاشمی، ژنە پارێزەری خەڵکی شاری ئاودانان لە پاریزگای ئیلام لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
بە گوێرەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری ئاودانان بەبێ پێشاندانی هیچ بەڵگەیەکی فەرمیی دادگە، چوونەتە ماڵی رازیە هاشمی و دەستبەسەریان کردووە و، بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دوای تێپەڕینی چوار رۆژ لە دەستبەسەرکردنی ئەو ژنە پارێزەرە، بەدواداچوونی خیزانەکە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی رازیە بێ ئاکام ماوەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی رازییە هاشمی لەبەر دەستدا نییە.




