رووداو دیجیتاڵ
تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێ: "بەهۆی پێشەنگبوونی لە بواری بڵاوکردنەوەی دیجیتاڵی و ماڵپەڕدا، سێ خەڵاتی نێودەوڵەتیی (dotCOMM)ـی بەدەستهێنا، کە یەکێکیان پلاتینیۆم و دووانەکەی دیکە زێڕینن."
بەرزترین خەڵاتی dotcom کە بە پلەی پلاتینیۆمە، بەخشرایە پلاتفۆرمی هەواڵیی رووداو. تۆڕی میدیایی رووداو ئەم ساڵ تاکە براوەی پلاتینیۆمی دۆت کۆمە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
ئەم سێ خەڵاتە "دەیسەلمێننەوە کە رووداو دامەزراوەی میدیایی نەوەی نوێ و نەوەکانی داهاتووە و دامەزراوەیەکە بەپێی ستانداردە جیهانییەکانی رۆژنامەڤانی کار دەکات."
خەڵاتەکانی رووداو لە دۆت کۆم بەم شێوەیەن:
پلاتینیۆم — توانا کارلێککارەکان: پلاتفۆرمی هەواڵیی نەوەی داهاتوو، رووداو.
زێڕین — هەواڵ و میدیا: سەردەمێکی نوێی گێڕانەوەی هەواڵ لە ماڵپەڕی نوێی رووداو.
زێڕین — دەستکەوتی گشتیی تیمی کارکردن: 3.72 ملیار بینەر لە کاتی ململانێیەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
خەڵاتەکانی dotCOMM لە پێشبڕکێیەکی جیهانی دا بۆ رێزلێنان لە کارە ناوازەکان لە بواری داهێنانی وێب و دیجیتاڵدا دیاری دەکرێن. ئەم پێشبڕکێیە لەلایەن کۆمەڵەی پیشەگەرانی بازاڕکردن و پەیوەندییەکان (AMCP)ـەوە سەرپەرشتی و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێ.
کۆمەڵەی AMCP لە ساڵی 1994 دامەزراوە و وەک یەکێک لە گەورەترین و ناسراوترین دامەزراوەکانی هەڵسەنگاندنی کاری داهێنەرانە لە بواری پەیوەندییەکاندا پۆلێن دەکرێت.
تۆڕی میدیایی رووداو لە 25ـی ئایاری 2026، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک دیپلۆمات و بەرپرسی بیانی، پلاتفۆرمە نوێکراوەکەی خستەڕوو. ئامادەبووان پلاتفۆرمەکەیان وەک خاڵێکی وەرچەرخان لە گواستنەوەی دیجیتاڵیی لە ناوچەکەدا نرخاند، جەختیان لەوەکردەوە کە رووداو سەرچاوەی متمانەپێکراو و خێرای ئەوانە. خوێنەران و تەماشاکارانیش بە پێشکەوتنێکی نوێی دیجیتاڵ میدیایی لە ناوچەکەدا هەڵیدەسەنگێنن.
دیجیتاڵ میدیای رووداو لە تۆمارکردنی تۆماری نوێ و رێچکەشکێنییەکەی بەردەوامە. رووماڵی رووداو لە کاتی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دا گەیشتە 3.72 ملیار بینەر. تەنیا یەک ڤیدیۆی راستی پشکنین(فاکت چێک)ی رووداو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک 471 ملیۆن جار بینرا، کە 284 ملیۆن بینینی لە ماوەی تەنیا 24 کاژێردا بوو، ئەوەش بەرزترین ژمارەی بینەرە بۆ ڤیدیۆیەک لە فەیسبووک لە 24 کاژێردا لە هەموو جیهان.
تۆڕی میدیایی رووداو لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت: "سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی پلاتفۆرمی رووداو دیجیتاڵ، بەرهەمی کاری تیمێکی گەنجی لێهاتووی کوردستانە کە بەوپەڕی پیشەییبوونەوە پلاتفۆرمەکانی رووداو بەڕێوەدەبەن. تۆڕی میدیایی رووداو، بە پێگەیاندن، راهێنان و پێبەخشینی متمانەی تەواو، ئەم تیمەی ئامادەکردووە بۆ پێشەنگبوون لە کاری میدیاییدا."
رووداو دەڵێ: "تۆڕی میدیایی رووداو، بەردەوام دەبێ لە پەرەپێدانی توانا و پێگەیاندنی گەنجانی کوردستان لەو بوارانەی کە پەیوەستن بە کاری میدیاییەوە."
دەقی راگەێندراوەکە
رووداو دیجیتاڵ سێ خەڵاتی جیهانی بەدەستدێنێت
تۆڕی میدیایی رووداو، بەهۆی پێشەنگبوونی لە بواری بڵاوکردنەوەی دیجیتاڵی و ماڵپەڕدا، سێ خەڵاتی نێودەوڵەتیی (dotCOMM)ـی بەدەستهێنا، کە یەکێکیان پلاتینیۆم و دووانیان زێڕینن.
خەڵاتی پلاتینیۆم بەخشرایە پلاتفۆرمی هەواڵیی رووداو. تۆڕی میدیایی رووداو ئەم ساڵ تاکە براوەی پلاتینیۆمی دۆت کۆمە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا .
ئەم سێ خەڵاتە دەیسەلمێننەوە کە رووداو دامەزراوەی میدیایی نەوەی نوێ و نەوەکانی داهاتووە و، دامەزراوەیەکە بەپێی ستاندارتە جیهانییەکانی رۆژنامەڤانی کار دەکات .
خەڵاتەکانی رووداو لە دۆت کۆم بەم شێوەیەن:
پلاتینیۆم — توانا کارلێککارەکان: پلاتفۆرمی هەواڵیی نەوەی داهاتوو، رووداو.
زێڕین — هەواڵ و میدیا: سەردەمێکی نوێی گێڕانەوەی هەواڵ لە ماڵپەڕی نوێی رووداو دا.
زێڕین — دەستکەوتی گشتیی تیمی کارکردن: 3.72 ملیار بینەر لە کاتی ململانێیەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا.
خەڵاتەکانی dotCOMM لە پێشبڕکێیەکی جیهانی دا بۆ رێزلێنان لە کارە ناوازەکان لە بواری داهێنانی وێب و دیجیتاڵ دا دیاری دەکرێن. ئەم پێشبڕکێیە لەلایەن کۆمەڵەی پیشەگەرانی بازاڕکردن و پەیوەندییەکان (AMCP)ـەوە سەرپەرشتی و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.
کۆمەڵەی AMCP لە ساڵی 1994 دامەزراوە و وەک یەکێک لە گەورەترین و ناسراوترین دامەزراوەکانی هەڵسەنگاندنی کاری داهێنەرانە لە بواری پەیوەندییەکان دا پۆلێن دەکرێت.
تۆڕی میدیایی رووداو لە 25ـی ئایاری 2026، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک دیپلۆماتکار و بەرپرسی بیانی، پلاتفۆرمە نوێکراوەکەی خستەڕوو. ئامادەبووان پلاتفۆرمەکەیان وەک خاڵێکی وەرچەرخان لە گواستنەوەی دیجیتاڵیی لە ناوچەکەدا نرخاند، جەختیان لەوەکردەوە کە رووداو سەرچاوەی متمانەپێکراو و خێرای ئەوانە. خوێنەران و تەماشاکارانیش بە پێشکەوتنێکی نوێی دیجیتاڵ میدیایی لە ناوچەکەدا هەڵیدەسەنگێنن.
دیجیتاڵ میدیای رووداو لە پلاتفۆرمەکان بەردەوامە لە تۆمارکردنی تۆماری نوێ و رچەشکێنییەکەی بەردەوامە. رووماڵی رووداو لە کاتی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دا گەیشتە 3.72 ملیار بینەر. تەنیا یەک ڤیدیۆی راستی پشکنین(فاکت چێک)ی رووداو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دا 471 ملیۆن جار بینرا، کە 284 ملیۆن بینینی لە ماوەی تەنیا 24 کاژێردا بوو، ئەوەش بەرزترین ژمارەی بینەرە بۆ ڤیدیۆیەک لە فەیسبووک لە ماوەی 24 کاژێردا لە هەموو جیهان دا.
سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی پلاتفۆرمی رووداو دیجیتاڵ، بەرهەمی کاری تیمێکی گەنجی لێهاتووی کوردستانە کە بەوپەڕی پیشەییبوونەوە پلاتفۆرمەکانی رووداو بەڕێوەدەبەن. تۆڕی میدیایی رووداو، بە پێگەیاندن، راهێنان و پێبەخشینی متمانەی تەواو، ئەم تیمەی ئامادەکردووە بۆ پێشەنگبوون لە کاری میدیایی دا.
تۆڕی میدیایی رووداو، بەردەوام دەبێ لە پەرەپێدانی توانا و پێگەیاندنی گەنجانی کوردستان لەو بوارانەی کە پەیوەستن بە کاری میدیاییەوە.
تۆڕی میدیایی رووداو
30ی ئابی 2026


