رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابینکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک بۆ فەرمانگە حکومییەکان راگرت، بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر هۆکاری ئەو بڕیارە بە کەمبوونەوەی رێژەی بەنزین و زۆری داواکاریی فەرمانگە حکومییەکان دەگەڕێنێتەوە.
سالار محەممەد، بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە، 29ـی ئابی 2026، بە رووداوی راگەیاند، بەهۆی زۆری داواکاریی فەرمانگە حکومییەکان، قەرەباڵغی و نۆرەگرتنی زۆر لەسەر بەنزینخانەکان دروستبووە.
ئەو بەرپرسە گوتی: پێشنیازمان بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردووە کە تەنیا یەک بەنزینخانە بۆ فەرمانگە حکومییەکان تەرخانبکرێت.
بەپێی قسەکانی ئەو، دوای ئەو پێشنیازە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەنزینی جۆری پاڵپشتیکراوی 750 دیناری لەسەر زۆربەی فەرمانگە حکومییەکان بڕیوە.
بەنزین بە کام دامەزراوەی حکومی دەدرێت؟
بەرپرسی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاشکرایکرد کە ئێستا تەنیا چەند دامەزراوە و لایەنێکی حکومی کە پێویستییان بە بەنزین هەیە، بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومییان پێدەدرێت. ئەو دامەزراوانە بریتین لە وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ، پۆلیس، بەشی رەگەزنامە و وەزارەتی تەندروستی.
سالار محەممەد، لەبارەی ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلە حکومییانەی پێش بڕیارەکە بەنزینی 750 دینارییان وەردەگرت، گوتی تاوەکو پێش بڕیارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، 33 هەزار ئۆتۆمبێلی حکومی بەنزینی پاڵپشتیکراویان وەردەگرت.
_(1).webp&w=3840&q=75)


