رووداو دیجیتاڵ
پێشبینی دەکرێ شەپۆلێکی بارانبارین بەشێکی تورکیا و باکووری کوردستان بگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا، پێشبینییەکانی کەشوهەوای تورکیا و باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشبینی دەکرێ سبەی هەینی، 28ـی ئابی 2026 لە بەشێکی پارێزگاکانی رووها، مەرەش، مەلەتێ، خارپیت، ئامەد، بەدلیس، مووش، چەولیگ، دێرسم، سێواس، ئەرزینگان، ئەرزەڕۆم، ئەردەخان، ئیدر، ئاگری، قەرس و وانی باکووری کوردستان باران ببارێ.
وەک کەشناسیی تورکیا دەڵێ، پێشبینی دەکرێت دوای نیوەشەوی ئەمڕۆ گۆڕانکاری لە کەشەکە بێتە ئاراوە و بارانەکە لەبەرەبەیانەوە پارێزگاکانی مەرەش، مەلەتێ، دێرسم، بەدلیس، ئەرزینگان و ئەردەخان بگرێتەوە.
ئەگەری دروستبوونی لافاو لە پارێزگاکانی قەرس، ئەردەخان و ئەرزەڕۆم هەیە.
وەک کەشناسیی تورکیا دەڵێ، تێکڕای پلەی گەرمای ئەو پارێزگایانەی باران تێیاندا دەبارێ لەنێوان 15-22 پلەی سیلیزی دەبێت. ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو پلەی گەرمای ئەم پارێزگایانە لە نێوان 23-31 پلەی سیلیزی بوو.
کەشناسی تورکیا لە پێشبینییەکانیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە کەشوهەوای پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان لە نێوان 26-38 پلەی سیلیزی دەبێ.

