رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی لێکردنەوەی سێو لەسەر دار کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە 22ی ئابی 2026 هاونیشتمانییەک لە گوندی لاوێنی سەر بە شاری پیرانشار لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی لێکردنەوەی سێو، کەوتنەخوارەوەی هاونیشتمانییان لەسەر دارسێو زیاد دەکات."
ئەو هاونیشتمانییە گوتی، "دوێنێ هەینی، گەنجێکی خەڵکی گوندی لاوێن لە کاتی لێکردنەوەی سێودا لەسەر دار کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا."
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، ئەو هاونیشتمانییە ناوی (ه. ف) و تەمەن 37 ساڵ بوو.
پارێزگای ورمێ بە سێو بەناوبانگە و ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن سێو لەو پارێزگایە بەرهەم دەهێندرێ.




