رووداو دیجیتاڵ
پەیوەندییەکانی پارێزگای ئیلام دەڵێ، بەهۆی گەرما و کەمی کارەباوە دەوامی فەرمانگەکانی دوو شاری پارێزگاکە دوو کاژێر کەمکرایەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 15ی ئابی 2026، بەشی پەیوەندییەکانی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، بەهۆی گەرما و کەمیی کارەباوە، ئەمڕۆ لە فەرمانگە حکومییەکانی شارەکانی دێلوران و مێران کاژێرەکانی کارکردن دوو کاژیر کەم دەکرێنەوە.
پەیوەندییەکانی پارێزگای ئیلام دەشڵیت، بەهۆی گەرماوە بەکارهێنانی کارەبا لە دوو شارە زیاتر بووە و بۆ ئەوەی بتوانن بەکارهێنان کەمبکەنەوە، دەوامی فەرمانگە حکومییەکانیان کەمکردووەتەوە.
بڕیارەکە دامەزراوە خزمەتگوازی و فریاگوزراییەکانی وەک نەخۆشخانە، بنکە تەندروستییەکان و ناوەندە ئەمنییەکان ناگرێتەوە.
لە کاتی ئاساییدا دەوامی فەرمانگەکانی ئیلام لە 7ی بەیانی دەستپێدەکات تاوەکو 2ی دوای نیوەڕۆ.
چەند رۆژێکە پلەی گەرما لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرزبووەتەوە. بەگوێرەی کەشناسی پارێزگای ئیلام، پلەی گەرما لەم رۆژانەدا 49 بۆ 51 پلەی سیلیزی دەبێت.




