رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە كۆنسووڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر کرد و پشتگیریی خۆی بۆ سەرکەوتنی ئەرکەکەی و برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەربڕی.
رۆژی یەکشەممە، 9ی ئابی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هۆڵی ڤێر، کۆنسووڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، نێچیرڤان بارزانی وێڕای بەخێرهێنان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ڤێر کرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست. هەروەها جەختی لە پاڵپشتیی تهواوی هەرێمی کوردستان بۆ کارەکانی کردەوە، بە ئامانجی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان.
لای خۆیەوە کۆنسووڵی گشتیی نوێی بەریتانیا، خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لە هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، گوفتوگۆکردن لەسەر دوایین پێشهات و دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.


