رووداو دیجیتاڵ
هەڵۆیەک لەلایەن کەسێکەوە لە شاری سەقز لە پارێزگای سنە گیرابوو، بەڵام لەلایەن ژینگەپارێزانی سەقزەوە گەڕێندرایەوە نێو سرووشت.
رۆژی یەکشەممە، 9ـی ئابی 2026، ئارمان ئەمینی، بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژینگەپارێزیی کۆژین لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "هەڵۆیەک کە لەلایەن چەند راوچییەکەوە گیرابوو، گەڕێندرایەوە نێو سرووشت."
بە گوتەی ئارمان ئەمینی، هەڵۆیەکە لە گوندی خوردەلوکی سەقز راوکرابوو، بە هەوڵی ژینگەپارێزانی ناوچەکە ئازادکرا و گەڕێنرایەوە نێو سرووشت.
ئارمان ئەمینی گوتی: "بە هەوڵی ژینگەپارێزان توانیومانە لە چەند ساڵی رابردوودا نزیکەی 600 باڵندەی بریندار و راوکراو بگەڕێنینەوە نێو سرووشت."
رۆژی 25ـی تەممووزی 2026یش لە ساڵیادی شەهیدانی ژینگە لە سنە و کامێران، هەڵۆیەک کە لەلایەن راوچییەکەوە گیرابوو، لە لایەن ژینگەپارێزانی ئەنجوومەنی کۆژینی سەقزگەڕێندرایەوە نێو سرووشت.



