رووداو دیجیتاڵ
شەپۆلێکی بارانبارین بەشێکی تورکیا و باکووری کوردستانی گرتووەتەوە. کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ لە چوار پارێزگای دیکەی باکووری کوردستان باران ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا، پێشبینییەکانی کەشوهەوای تورکیا و باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت رۆژی یەکشەممە، 9ـی ئابی 2026 لە پارێزگاکانی ئیدر، ئەرزەڕۆم، ئەردەخان و قەرسی باکووری کوردستان باران ببارێت.
وەک کەشناسیی تورکیا دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی گۆڕانکاری لە کەشەکە بێتە ئاراوە، بە جۆرێک لە پارێزگاکانی مووش، ئەرزینگان، ئاگری، وان و بەدلیس باران ببارێت.
ئەگەری دروستبوونی لافاو لە پارێزگاکانی قەرس و ئەردەخان دەبێت و تێکڕای پلەی گەرمای ئەو پارێزگایانەش باران تێیاندا دەبارێت لەنێوان 29-36 پلەی سیلیزی دەبێت.
کەشناسیی تورکیا باسی لەوە کردووە، پێشبینی دەکرێت لە 21 پارێزگای تورکیاش باران ببارێت و ئەگەری لافاویش لە ئیستەنبووڵ هەیە.



