رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی پەنجایەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی محەممەد حاجی مەحموود و سەرکردایەتیی حیزبەکە کرد و هیوای خواست سەرجەم لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان تەبابن.
رۆژی شەممە، 8ـی ئابی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بەبۆنەی پەنجایەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی برای بەڕێز كاك محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكەم."
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا پێزانینی خۆی بۆ خەباتی ئەو حیزبە دەردەبڕێت و دەڵێت: "لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە مێژووی خەباتی گەلەكەماندا هەیە و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی داوای یەکڕیزی و هاوکاری لەنێوان لایەنە سیاسییەکان دەکات و ئاماژەی بەوەکرد: "هیوادارم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و هەموو لایەك هاوكار و تەبا بن بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و كێشەكان و كوردستان و گەلەكەمان هەردەم پارێزراو بن."



