رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای پارێزگای کرماشان دەڵێ، لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە، 8ی ئابی 2026، مەسعود قەلعەسفیدی، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند:" کاژێر 23:00ی دوێنێ هەینی، لە رێگەی سەرمەست – گەیەلان چوار ئۆتۆمبێلی تایبەت پێکیاندادا."
مەسعود قەلعەسفیدی گوتی، رووداوەکە بە جۆرێک بووە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گڕی گرتووە.
مەسعود قەلعەسفیدی ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجامی رووداوەکە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی دادپزیشکیی ئێران، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە دەبنە قوربانی، بەجۆرێک پار 19 هەزار و 540 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستدابوو.



