رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کۆبووەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "جه‌خت كرايه‌وه له سوورياى نوێ‌دا مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى پارێزراو بێت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/8/3، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ديمه‌شق، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کۆماری عەرەبیی سووریا، کۆبووەوە".
"لە کۆبوونەوەکەدا كه به‌ڕێز ئه‌سعه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌يبانى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا ئاماده‌ى بوو، پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران و جەختیان لەسەر گرنگیی فراوانکردنی هاريکاریی هاوبه‌ش له بواره جياكان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا، كرده‌وه"، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.
باس لەوەش دەکات، "له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بيروڕايان ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە، گۆڕيیهوه. له‌مباره‌يه‌وه هەردوولا داكۆكييان له بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، فراوانکردنی هاريکاریی هەرێمی و چارەسەرکردنی ئاشتييانه‌ى کێشەکان کردەوە".
"له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرايه‌وه كه له سوورياى نوێ‌دا مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها سه‌رۆك ئه‌لشه‌رع سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پێشوازى و حه‌واندنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى سووريا له كاتى شه‌ڕدا و ڕايگه‌ياند سووريا به بایه‌خه‌وه له ڕۆڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت"، لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دا هاتووە.
دەشڵێت، "لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستايشى رۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆكى سوورياى كرد بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى له بواره جياكاندا له سووريا به‌ده‌ست هاتوون، هه‌روه‌ها بۆ ئاماده‌يى و رۆڵى سووريا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى".
بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، چەند پرسێکی دیکەی جێی بايه‌خ و بەرژەوەندیی هاوبەش، تاوتوێ کران.


