رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆبوونەوە و باسیان لە چارەسەرکردنی چەقبەستوویی سیاسیی هەرێمی کوردستان کرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی بارەگای بارزانی، رۆژی دووشەممە، 3ـی ئابی 2026، مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و شاندێکی یاوەری کردووە. لە دیدارەکەدا رۆشنایی خراوەتە سەر پرۆسەی سیاسیی، هەوڵەکان بۆ نزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و تێپەڕاندنی چەقبەستووی سیاسیی هەرێمی کوردستان.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین ئەگەر و پێشهاتەکان و بارودۆخی ناوچەکە و عێراق. هەروەها هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دەرهاوێشتەکانی ئاڵۆزی و گرژییەکانی ناوچەکە لەسەر سەقامگیری و ئابووریی جیهانی، هەرێمایەتی و نێوخۆیی ئاڵوگۆڕکردووە.

