رووداو دیجیتاڵ میری ئێزدییان لە جیهان دەڵێت، هێشتا 270 هەزار ئێزدی ئاوارەن و 2500 کەس لەدەست داعشن و زۆر گۆڕی بەکۆمەڵیش هەڵنەدراونەتەوە. میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان لە جیهان، لە رێوڕەسمێکی تایبەت بە 12ـیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان و کۆمەڵکوژیی شنگالدا داوایکرد، دۆسیەی ئاوارەکان بەپەلە چارەسەربکرێت. میری ئێزدییان لە جیهان رەخنەی لە پەرلەمانی عێراق گرت و گوتی، تاوەکو ئێستا 13 وڵات دانیان بە جینۆسایدی ئێزدییەکاندا ناوە، بەڵام پەرلەمانی عێراق دانی بەو تاوانەدا نەناوە. لەبارەی دۆخی سیاسی و ئاسایشی شنگال میر حازم تەحسین بەگگوتی "پێویستە رێککەوتنی شنگال جێبەجێبکرێت، ناوچەکە ئاوەدانبکرێتەوە و قەرەبووی قوربانییانیش بکرێتەوە." لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، میری ئێزدییان سوپاسی سەرۆک مەسعود بارزانی وەکو مەرجەعی باڵا کرد بۆ ئازادکردنی شنگال. هاوکات سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ هەوڵەکانی لەپێناو رزگارکردنی ژن و کچانی رفێندراوی ئێزدی. رۆژی 3-8-2014 داعش هێرشیكردە سەر شنگال و دەوروبەری و كارەساتی خولقاند، گەنج و پیاوی كۆمەڵكوژكردن و ژن و كچ و منداڵانی بردن، ئەوان كرانە كۆیلە و كڕین و فرۆشتنیان پێكرا.
کوردستان03-08-2026بەڕێوەبەری ناحیەی کۆبانێ بۆ رووداو: دەمانەوێت ناوی کوردیی گوندەکان لە تۆماری دەوڵەت تۆماربکرێت
کوردستان03-08-2026مەسرور بارزانی: چاومان لەوەیە ئەنجامدەرانی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان بەسزا بگەیێندرێن
کوردستان03-08-2026سەرۆک بارزانی: ئێزدییەکان بەهۆی کوردبوون، رەسەنایەتی و بیروباوەڕی ئایینییەوە جینۆساید کران