رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی ئاماری (سەنتەری هەماهەنگی قەیرانەکان)، ژمارەی
پەنابەرانی سووریا لە هەرێمی کوردستان زیاترە لە 263 هەزار کەس؛ زیاتر لە 91 هەزار
کەسیان لەنێو کەمپەکاندا دەژین و ئەوانی دیکە دابەشی نێو شارەکان بوون.
بەگوێرەی ئاماری (سەنتەری هەماهەنگی قەیرانەکان) لە وەزارەتی
ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ 03ـی ئابی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداو دراوە، لە
هەرێمی کوردستان 27 کەمپی ئاوارە و پەنابەر هەن، نۆیان تایبەتن بە پەنابەرانی سووریا
و رۆژئاوای کوردستان و دابەشی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بوون.
کۆی گشتی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان:
54 هەزار و 693 خێزانن؛ ژمارەی ئەندامانی ئەو خێزانانە 263
هەزار و 456 کەسە.
نێو کەمپەکان: 20 هەزار و 381 خێزان؛ ژمارەیان 91 هەزار
و 935 کەسە.
دەرەوەی کەمپەکان؛ 34 هەزار و 312 خێزان؛ ژمارەیان 171 هەزار
و 521 کەسە.
ئامارەکە بەگوێرەی پارێزگاکان:
پارێزگای هەولێر:
لە سنووری پارێزگای هەولێر 28 هەزار و 953 خێزان دەژین؛
کۆی ئەندامانی خێزانەکان 141 هەزار و 101 کەسە.
نێو کەمپ؛ 6 هەزار و 815 خێزان؛ کۆی ئەندامانی خێزانەکان
30 هەزار و 452 کەسە.
دەرەوەی کەمپ؛ 22 هەزار و 138 خێزان؛ کۆی ئەندامانی خێزانەکان
110 هەزار و 649 کەسە.
پارێزگای سلێمانی:
لە سنووری پارێزگای سلێمانی 7 هەزار و 439 خێزان دەژین؛
کۆی ئەندامانی خێزانەکان 35 هەزا رو 749 کەسە.
نێو کەمپ؛ 2 هەزار و 207 خێزان؛ کۆی ئەندامانی خێزانەکان
9 هەزار و 588 کەسە.
دەرەوەی کەمپ؛ 5 هەزار و 232 خێزان؛ کۆی ئەندامانی خێزانەکان
26 هەزار و 161 کەسە.
پارێزگای دهۆک
لە سنووری پارێزگای دهۆک 18 هەزار و 301 خێزان دەژین؛ کۆی
ئەندامانی خێزانەکان 86 هەزار و 606 کەسە.
نێو کەمپ؛ 11 هەزار و 359 خێزان؛ کۆی ئەندامانی خێزانەکان
9 هەزار و 588 کەسە.
دەرەوەی کەمپ؛ 6 هەزار و 942 خێزان؛ کۆی ئەندامانی خێزانەکان
34 هەزار و 711 کەسە.
دانیشتووانی کەمپەکان بەگوێرەی پارێزگاکان:
پارێزگای هەولێر:
کەمپی قوشتەپە: 8,632 کەس؛ کەمپی کەورگۆسک 8,122 کەس؛ کەمپی دارەشەکران 11,975 کەس و کەمپی
باسرمە 1723 کەس.
پارێزگای سلێمانی:
کەمپی عەربەت/باریکە: 9,588 کەس.
پارێزگای دهۆک:
کەمپئ ئاکرێ 915 کەس؛ دۆمیز 2 10 هەزار و 609 کەس؛ دۆمیز
1، 28 هەزار و 868 کەس و کەمپی گەویلان 11 هەزار و 503 کەس.


