رووداو دیجیتاڵ بوومەلەرزەیەک لە سنووری پارێزگای کەرکووک روویدا کە گوڕەکەی 3.9 پلەی رێختەر بووە، کەشناسیی عێراق دەڵێت: "چەقی بوومەلەرزەکە لە رۆژهەڵاتی شارەکە بووە". رۆژی هەینی 31ی تەممووزی 2026، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە سنووری پارێزگای کەرکووک تۆمار کراوە و گوڕەکەی 3.9 پلەی رێختەر بووە". ئەوە دووەم بوومەلەرزەیە دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق لە شەوی رابردووەوە لە سنوورى کەرکووک تۆمارى کردبێت، ئێوارەی پێنجشەممە 30ى تەممووز بوومەلەرزەیەکی دیکە لە کەرکووک روویدا، گوڕەکەی 3.7 پلەی رێختەر بووە. عامر جابری رایگەیاند، ناوەندی بوومەلەرزەکەی هەینی لە کەرکووک 30 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شارەکەوە بووە. بەگوێرەی ئاماری دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، لە 21 بۆ 27ی تەممووز، 16 بوومەلەرزە لە عێراق و باشووری کوردستان روویانداوە، کە گوڕەکانیان لە نێوان 3.7 بۆ 1.7 پلەی رێختەر بووە.
کوردستان31-07-2026وەزیری پێشمەرگە لەبارەی ئەنفالی بارزانییەکان: ئەم تاوانە یەکێکە لە جەرگبڕترین کارەساتەکانی مێژووی گەلی کورد