رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە محەممەد حەلبووسی کرد و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر خزمەتکردنی هاووڵاتییانی عێراق بە بێ جیاوازی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم کۆبووەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندی و هاریکاری و هاوئاهەنگیی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگ و ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان كرد".
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی سیستمی دیموکراسی و فیدراڵیی عێراق و پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ لەپێناو پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گشت پێکهاتەکان و خزمەتکردنی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بێ جیاوازی".



