رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، بەشێکی بەرچاوی گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵە فڕۆکەوانییە جیهانییەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی هەڵوەشانەوە. لەگەڵ ئەوەیشدا ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوەن و گەشتی کۆمپانیای فلای ئەربیل و هێڵی ئاسمانیی عێراق بۆ نێوخۆ و جیهان بەردەوامە.
بەگوێرەی فڕۆکەخانەکان، لە 24 کاژێری ئەمڕۆدا 14 گەشتی فڕۆکەوانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەڵوەشاونەتەوە؛ هەروەها دوو گەشت بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی هەڵوەشاونەتەوە.
بەڵام فلای ئەربیل لە گەشتەکانی بەردەوامە.
لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فلای ئەربیل، ئەمڕۆ 25ـی تەمموز بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "گەشتەکانمان بەشێوەی ئاسایی و بەگوێرەی خشتەی دیاریکراو لە کاتی خۆیاندا بەڕێوەدەچن".
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فلای ئەربیل کە هێڵێکی کوردستانیی فڕۆکەوانییە دەڵێ، ئەمڕۆ فڕۆکەیان لەکاتی خۆیدا گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی هەولێر و گەشتی دیکەشیان دەبێت و لەکاتی دیاریکراودا ئەمڕۆ دەگەنە فڕۆکەخانەکە.
ئەو گەشتانەی ئەمڕۆ بۆ هەولێر هەڵوەشاونەتەوە:
- گەشتی ئیستەنبووڵ - هەولێر، دەبوو کاژێر 00:30 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی ئیستەنبووڵ - هەولێر، دەبوو کاژێر 04:00 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی ئیستەنبووڵ - هەولێر، دەبوو کاژێر 06:40 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی عەممان - هەولێر، دەبوو کاژێر 06:50 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی ئیستەنبووڵ - هەولێر، دەبوو کاژێر 07:30 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی ئیستەنبووڵ - هەولێر، دەبوو کاژێر 08:05 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی ئیستەنبووڵ - هەولێر، دەبوو کاژێر 08:50 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی ئیستەنبووڵ - هەولێر، دەبوو کاژێر 09:00 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی ئیستەنبووڵ - هەولێر، دەبوو کاژێر 09:20 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی دووبەی - هەولێر، دەبوو کاژێر 16:30 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی ئەنتاڵیا - هەولێر، دەبوو کاژێر 16:30 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی دەوحە - هەولێر، دەبوو کاژێر 21:00 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی عەممان - هەولێر، دەبوو کاژێر 21:00 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی ئەنتاڵیا - هەولێر، دەبوو کاژێر 21:05 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
ئەو گەشتانەی بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی هەڵوەشاونەتەوە:
- گەشتی دەوحە – سلێمانی، لەلایەن هێڵی ئاسمانیی قەتەرەوە هەڵوەشایەوە.
- گەشتی ئیستەنبووڵ سلێمانی، لەلایەن هێڵی ئاسمانیی پێگاسۆسی تورکیاوە هەڵوەشایەوە.
ئەو گەشتانەی ئەمڕۆ گەیشتوونەتە هەولێر یان بڕیارە بگەن:
- گەشتی لەندەن - هەولێری کۆمپانیای UR Airlines (فلای ئەربیل) دەبوو کاژێر 00:50 بگاتە هەولێر، گەیشتووە.
- گەشتی کۆڵن - هەولێری کۆمپانیای UR Airlines دەبوو کاژێر 05:20 بگاتە هەولێر، گەیشتووە.
- گەشتی قاهیرە - هەولێری کۆمپانیای Egypt Air دەبوو کاژێر 05:20 بگاتە هەولێر، گەیشتووە.
- گەشتی شتوتگارت - هەولێری کۆمپانیای UR Airlines کاژێر 17:00 کاتی دیاریکراوی گەیشتنییەتی.
- گەشتی دوسلدۆرف - هەولێری کۆمپانیای UR Airlines کاژێر 17:10 کاتی دیاریکراوی گەیشتنییەتی.
- گەشتی بەغدا - هەولێری کۆمپانیای Iraqi Airways کاژێر 19:30 کاتی دیاریکراوی گەیشتنییەتی.
ئەو گەشتانەی ئەمڕۆ گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی خەلال تاڵەبانی لە سلێمانی:
- دەوحە – سلێمانی، لەلایەن هێڵی ئاسمانیی قەتەرەوە کاژێر 07:04ـی بەیانی گەیشتووە.
- بەغدا – سلێمانی، لەلایەن هێڵی ئاسمانیی عێراقەوە کاژێر 07:51ـی بەیانی گەیشتووە.



