رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەڕێوەبردنی خۆجێیی سووریا، زنجیرەیەک بڕیاری نوێی بۆ دەستنیشانکردن و سپاردنی ئەرک بە چەند بەرپرسێک لە پارێزگای حەسەکە دەرکرد.
وەزارەت لە بڕیارێکدا رایگەیاند: ئەحمەد سولەیمان مەنسوور، وەک جێگری سەرۆکی نووسینگەی جێبەجێکردن دیاری کراوە.
وەزارەتەکە، بڕیاریدا بە سپاردنی ئەرکی بەڕێوەبردنی قەزای قامشلۆ بە جیهان سەعید هوسام، قەزای دێرک بە شێرۆ محەممەد شێرۆ و قەزای سەرێکانیێ بە عەبدوڵڵا عەلی ئەلجەشعەم (عەرەب) بسپێرێت.
ئەمانە وەکو ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی پارێزگای حەسەکە دەستنیشان کراون:
نوار مەحموود سەبری (کورد)
خالید عەبدولحەمید ئیبراهیم (کورد)
ئەحمەد شێخمووس خدر (کورد)
مەروان حوسێن حەسەن (کورد)
عەبدولڕەحیم عەلی مەحموود (کورد)
جەواد عەبدولڕەحمان عەبید (عەرەب)
نووح هلەیل حوسێن (عەرەب)
عەدنان ئیسماعیل جەعدان (عەرەب)
ڤیڤیان مونیر بەحۆ ئۆسی (کریستیان)
هەروەها مەحموود ئەحمەد خدر، وەک بەڕێوەبەری ناحیەی هۆڵ و خالید ئیبراهیم ساڵح، وەک بەڕێوەبەری ناحیەی جەوادییە لە سنووری پارێزگای حەسەکە دەستبەکار بوون.


