رووداو دیجیتاڵ
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەکی برینداری راگەیاند.
رۆژی سێشەممە، 21ـی تەممووزی 2026، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەکی دیکەی راگەیاند کە لە هێرشەکەی رۆژی هەینی 17-07-2026 بریندارببوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ئەبوبەکر هوشەنگی رۆژی هەینی لە ئەنجامی هێرشی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حیزبەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە زڕگوێزەڵە بە سەختی بریندارببوو.
لە راگەیێندراوی ئەو هێزەی رۆژهەڵاتی کوردستاندا هاتووە: ئەبوبەکر هوشەنگی دوای چەند رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بە گیانلەدەستدانی ئەبوبەکر هوشەنگی، ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا گیانیان لەدەستدا بۆ 10 کەس بەرزبووەوە.
کاژێر 6ـی بەرەبەیانی رۆژی 17-07-2026 ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە زڕگوێزەڵە لە سنووری سلێمانی و لە ئەنجامدا نۆ پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و سێ پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.




.jpg&w=3840&q=75)