رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری دادپزیشکیی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە سێ مانگی بەهاری ئەم ساڵدا 194 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە.
موسا ئەدیبفەر، بەڕێوەبەری دادپزیشکیی پارێزگای ورمێ ئامارێکی نوێی قوربانیانی رووداوەکانی هاتووچۆ لە سنووری ئەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەری دادپزیشکیی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە سێ مانگی بەهاری ئەم ساڵدا واتە لە 21-03-2026 تاوەکو 21-06-2026، لەسەر ئاستی پارێزگا 194 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
موسا ئەدیبفەر گوتی، 152 کەسیان کە 78٪ی قوربانیان پێکدەهێنن پیاون و 42 کەسی دیکەشیان ژنن.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی دادپزیشکیی ئێران، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە دەبنە قوربانی، بەجۆرێک پار 19 هەزار و 540 کەس لەو وڵاتە بە رووداوی جۆراوجۆری هاتووچۆ گیانیان لەدەستدابوو.


