رووداو دیجیتاڵ
قەتەر سەرکۆنەی هێرشی
ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات و بە "پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی کۆماری
عێراق و هەرێمی کوردستان" و بەزاندنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی وەسفی دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر
لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی، 17ی تەممووزی 2026 بڵاوی کردەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە
کە پێویستە ناوچەکە لە لێکەوتەکانی ئەم جۆرە هێرشانە بپارێزرێت کە هیچ پاساوێکیان
نییە.
هەروەها داوا دەکات رێڕۆی
دانوستاندن و دیپلۆماسی بەردەوام بێت بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان تاوەکو ئاسایش و
سەقامگیری لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان بچەسپێت.
لە راگەیێندراوەکەدا
هاتووە کە "دەوحە هاوسۆزیی تەواوی خۆی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە
و پاڵپشتیی هەموو ئەو رێکارانە دەکات کە بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایشی خاکەکەیان
دەیگرنە بەر. "



