رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ هەینی، 17-07-2026 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییە رایگەیاند، "بهئامانجگرتنى ههرێمى كوردستان و دەستپێکردنەوەی توندووتیژی، پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراقە".

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەم هێرشانە هەڕەشە لە سەقامگیریی وڵات دەکەن و کۆسپ دەخەنە بەردەم هەوڵهكانى ئاشتی لە ناوچەکەدا".
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتەوە تاوەکو ئەمڕۆ، هەرێمی کوردستان بە 904 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە. لە ئەنجامدا 29 شەهید و 138 بریندار هەن.
بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، بە چەندین درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر هەولێر و سلێمانی.
دەزگەی ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بە 7 مووشەک هێرشکراوەتە سەر سنووری سلێمانی.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان شەهیدبوونی 9 پێشمەرگە و برینداربوونی سێی دیکەی لە ئەنجامی هێرشەکانی سەر سنووری سلێمانی راگەیاند.
دژەتیرۆری کوردستانیش لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر ئاماژەی بەوە دا، "بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 17ی تەممووزی 2026، لە کاژێر 4:19 تاوەکو 5:25، هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە".
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتەوە تاوەکو ئەمڕۆ، هەرێمی کوردستان بە 904 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە. لە ئەنجامدا 29 شەهید و 138 بریندار هەن.


