سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێ، لە سنووری قەزای سیدەکان، شوانێک بە تەقەی سوپای پاسدارانی ئێران گیانی لەدەستدا و ئێستاش تەرمەکەی و مەڕو ماڵاتەکەی لای هێزە ئێرانییەکانن. رۆژی شەممە، 11ـی تەممووزی 2026، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شوانێکی سنووری قەزای سیدەکان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کوژراوە؛ ئەو گەنجە ناوی (رێباز سلێمان هەرکی)یە و لەو سنوورە خەریکی شوانی و بەخێوکردنی مەڕو ماڵات بووە." لەبارەی چۆنیەتیی رووداوەکە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران گوتی: "مەڕو ماڵاتەکەی چووبوونە نێو سنووری ئێران و دەیویست بیانهێنێتەوە، بەڵام سوپای پاسداران تەقەیان لێکردووە و گیانی لەدەستداوە." هەڵگورد شێخ نەجیب دەڵێ، ئێستا تەرمی ئەو شوانە لای هێزە ئێرانییەکانە و رادەستیان نەکردووەتەوە، هەروەها دەستیشیان بەسەر هەموو مەڕو ماڵاتەکەیدا گرتووە.
کوردستان11-07-2026دوای 40 ساڵ گیرخواردنی لە سعودیە هاونیشتیمانیەکی باکووری کوردستان گەڕێندرایەوە تورکیا