رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی بڵاوکردەوە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو کچێک بە ناوی (سۆز عەلی) یەکەمی سەر ئاستی کوردستانە نمرەکەی 100.
رۆژی پێنجشەممە، لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی پەروەردە لینکی ماڵپەڕی ئەزموونەکانی بڵاوکردەوە و چالاک کرد. پاش کەمتر لە کاژێرێک رووداو نمرەی قوتابییە یەکەمەکانی بڵاوکردەوە.
نمرە و ناوی قوتابخانەی قوتابییە یەکەمەکان:
- ئامادەیی شەهید فرانسۆ هەریری کوڕان لە پەروەردەی پیرمام ، قوتابیەک سێیەم بووە و کۆنمرەی 696ی بەدەستهێناوە لە بەشی زانستی.
- لە ئامادەیی ژیاری نوێ لە هەولێر قوتابیەک دووەم بووە لە بەشی زانستی بە کۆنمرەی 698.
- قوتابییەکی (کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر) لە هەولێر، دووەم بووە لەسەر ئاستی کوردستان بە کۆنمرەی 698.
- قوتابییەکی کچ لە کفری 684 لە بەشی وێژەیی بەدەستهێناوە و یەکەمی کوردستانە.
- قوتابییەکی کچ لە چەمچەماڵ لە ئامادەیی شۆڕش لە بەشی زانستی دووەمی هەرێمی کوردستان بووە بە کۆنمرەی 698.
- قوتابییەک لە دهۆک لە بەشی زانستی کۆنمرەی 696ی بەدەستهێناوە کە دەکاتە سێیەمی کوردستان، لە قوتابخانەیەکی حکومیە.
- قوتابییەک لە قوتابخانەی ئەزمڕی بەهرەداران لە سلێمانی دووەمی کوردستانە بە کۆنمرەی 698.



