رووداو دیجیتاڵ
شەوی رابردوو درۆنێک لە شاخێکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتە خوارەوە. سەرپەرشتیاری ئیدارەکە دەڵێ، زیانی گیانی نەبووە.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەمڕۆ 02ـی تەمموز بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "درۆنەکە ئێرانی بووە و بەر شاخی سێ لم کەوتووە له سنووری ناحیەی گەڵاڵە".
درۆنەکە نزیکەی کاژێر 11:30ـی شەوی رابردوو کەوتووەتە خوارەوە. سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: "زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ئاگر له پوش و پاوانی ناوچهکه کەوتووەتەوە".
هەر شەوی رابردوو، بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر بنکەیەکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە سنووری دێگەڵە لە پارێزگای هەولێر.
بەررپرسێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هیچ پێشمەرگەیەک لە شوێنی بۆردوومانەکە نەبووە، بۆیە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە."
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، تەنیا مانگی رابردوو بە 16 درۆن هێرش کراوەتەسەر هەرێمی کوردستان، کە 12یان لە سنووری پارێزگای هەولێر بوو، دوویان لە سنووری سلێمانی و دوو هێرشیش لە سنووری پارێزگای دهۆک بوونە.
.webp&w=3840&q=75)


.jpg&w=3840&q=75)