رووداو دیجیتاڵ
بە 2 درۆن هێرشکرایە سەر بنکەیەکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ناحیەی دێگەڵە، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادیی لێ نەکەوتووەتەوە.
رۆژی چوارشەممە، 1ـی تەممووزی 2026، ئەندامێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا بە 2 درۆن هێرش کرایە سەر حیزبەکەمان لە دێگەڵە."
سەبارەت بە زیانەکانی هێرشەکە، ئەو سەرچاوەیەی حیزبی دیموکرات گوتی: "لەو کاتەدا هیچ پێشمەرگەیەک لە شوێنە بۆردوومانکراوەکە نەبووە، بۆیە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە."
سەرەڕای ئاگربەست و راگرتنی شەڕ، بەڵام ئێران بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی بارەگا و کەمپەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو، تەنیا مانگی رابردوو بە 16 درۆن هێرش کراوەتە سەر کەمپی پەنابەران و بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان.
.jpg&w=3840&q=75)



.png&w=3840&q=75)