رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان، ئامارێکی لەبارەی دەستگیرکراوان و بڕی مادە دەستبەسەرداگیراوەکان بۆ ساڵانی 2023 تاوەکو نیوەی یەکەمی ئەم ساڵ بۆ رووداو ناردووە، کە ئامارەکان دەریدەخەن زۆرترین رێژەی بەکارهێنەران لەنێوان تەمەنی 18 بۆ 30 ساڵیدان.
بەپێی ئەو ئامارانەی دەست رووداو کەوتوون، شەڕی دژ بە مادە هۆشبەرەکان لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک چڕتر بووەتەوە. تەنیا لە سێ ساڵی رابردوودا، بڕێکی یەکجار زۆر مادەی هۆشبەر و حەبی جۆراوجۆر دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئاماری دەستگیرکراوان؛ 2023 تاوەکو 2026
- ساڵی 2023: 2482 کەس دەستگیرکراون (1412 بەکارهێنەر و 1070 بازرگان)
- ساڵی 2024 لە هەولێر و دهۆک: 1568 کەس دەستگیرکراون (727 بەکارهێنەر و 831 بازرگان)
- ساڵی 2025 لە هەولێر و دهۆک: 1708 کەس دەستگیرکراون (1034 بەکارهێنەر و 674 بازرگان)
- شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵ: 744 کەس دەستگیرکراون، کە 482 یان بازرگانن.
تەمەنی بەکارهێنەران و بازرگانە دەستگیرکراوەکانی 2025:
- تەمەنی خوار 18 ساڵ: 1٪ کۆی دەستگیرکراوان
- 18 بۆ 30 ساڵ: 46٪ی دەستگیرکراوەکان.
- 30 بۆ 40 ساڵ: 36٪ی دەستگیرکراوەکان.
- 40 بۆ 50 ساڵ: 13٪ی دەستگیرکراوەکان.
- 50 بۆ 60 ساڵ: 4٪ی دەستگیرکراوان.
- ئافرەتان 4٪ی کۆی گشتیی دەستگیرکراوەکانی ساڵی 2025 پێکدەهێنن.
بڕی مادە دەستبەسەرداگیراوەکان
- ساڵی 2023: دوو تۆن و 825 کیلۆگرام مادە و 6056 شیت حەب.
- ساڵی 2024: 511 کیلۆگرام مادە و 20240 شیت و دەنکە حەب.
- ساڵی 2025: 922 کیلۆگرام مادە و 12194 شیت حەب.
- نیوەی یەکەمی ئەم ساڵ: 218 کیلۆگرام مادە و 1897 شیت حەب.



.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)