رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری ئیلام رایگەیاند، لە حەوت رۆژدا زیاتر لە 106 هەزار زیارەتکاری ئێرانی لە دەروازەی سنووریی مێهرانی پارێزگاکە بۆ بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حوسێن چوونەتە عێراق. دەشڵێت، سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن دابینکراون.
ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی حوزەیرانی 2026، ئەحمەد کەرەمی، پارێزگاری ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 16ی حوزەیرانەوە تاوەکو ئێستتا لانیکەم 106 هەزار زیارەتکاری ئێرانی لە دەروازە سنوورییەکەوە چوونەتە "شوێنە پیرۆزەکانی عێراق".
ئەحمەد کەرمی گوتی: "تەنیا لە 24 کاژێری رابردوودا 18 هەزار زیارەتکار لە سنوورەکە تێپەڕیون."
ئەحمەد کەرەمی ئاماژەی بەوەدا خزمەتگوزارییەکان وەک شوێنی حەوانەوە، نوێژکردن و راگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ زیارەتکاران ئامادەکراون.
لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران 7 دەروازەی سنووری هەن؛ سێ فەرمی و چواری نیمچە فەرمی.
دەروازەی سنووریی مێهران یەکێکە لە دەروازە سەرەکییەکانی نێوان ئێران و عێراق بۆ هاتووچۆی گەشتیاران، زیارەتکاران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بەهۆی نزیکی لە شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق، ساڵانە زۆرترین زیارەتکار هاتووچۆی پێدا دەکەن.




