رووداو دیجیتاڵ
یەکەم گەشت لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە بۆ دوبەی دەستپێدەکات و بڕیارە هەر لەم مانگەدا گەشت بۆ ترابزۆن و بەیروتیش دەستپێبکات.
هەردی سەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی کەرکووک، رۆژی یەکشەممە، 21ی حوزەیرانی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گەشتەکەی دووبەی کاژێر 03:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستپێدەکات".
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی کەرکووک گوتی: "رۆژی 26ی مانگ گەشتی ترابزۆن لە رێگەی کۆمپانیای فلای ئەربیلەوە دەستپێدەکات؛ هەروەها رۆژی 27ی مانگیش گەشتی بەیروت دەستپێدەکات."
هەفتەی رابردووش لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە گەشتەکانی عومرە لە رێگەی هێڵی ئاسمانیی عێراقییەوە دەستیانپێکردەوە.
رۆژی 16ی تشرینی یەکەمی 2022، بە ئامادەبوونی ناسر حوسێن، وەزیری گواستنەوەی ئەوکاتەی عێراق و شاندێکی حکومەتی عێراق، لە رێوڕەسمێکدا فڕۆکەخانەی کەرکووک کرایەوە. یەکەم گەشتی نێودەوڵەتیی فڕۆکەخانەکە لە هەمان مانگدا بۆ تورکیا بوو.



