کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لە بەنگلادیشەوە بۆ لوتکەی پۆلی 12؛ 'تواسین' خەونی پزیشکی لە سلێمانی دەبینێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نزار جەزا
نزار جەزا20-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

باڵەخانەکانی کوردستان لە ئاگر پارێزراون؟ پسپۆڕان و بەرگریی شارستانی راستییەکان ئاشکرا دەکەن
کوردستان13-07-2026

باڵەخانەکانی کوردستان لە ئاگر پارێزراون؟ پسپۆڕان و بەرگریی شارستانی راستییەکان ئاشکرا دەکەن

لە زانکۆوە بۆ بازاڕی کار؛ پڕۆگرامی روانگە بۆ راهێنانی پیشەیی گەیشتە نێو خوێندکاران
کوردستان12-07-2026

لە زانکۆوە بۆ بازاڕی کار؛ پڕۆگرامی روانگە بۆ راهێنانی پیشەیی گەیشتە نێو خوێندکاران

بازاڕی بەنزینی 'تێکەڵە' لە هەولێر گەرمە؛ پاڵاوگەکان بە پاشماوەی نەوتی رەش بەنزینەکە دروست دەکەن
کوردستان12-07-2026

بازاڕی بەنزینی 'تێکەڵە' لە هەولێر گەرمە؛ پاڵاوگەکان بە پاشماوەی نەوتی رەش بەنزینەکە دروست دەکەن


رووداو - دیجیتاڵ

تەنیایی، غەریبی و زمانی جیاواز نەبوونە بەربەست لەبەردەم "تواسین شەفیق"؛ ئەو کچە
بەنگلادیشییەی لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەکەی لە هەرێمی کوردستان
نیشتەجێیە. تواسین توانی بە نمرەی 97 پۆلی 12 لە قوتابخانەی نێودەوڵەتی
شووەیفات (SABIS) تەواو بکات و ئێستا تەنیا یەک هەنگاو لە خەونە گەورەکەی
نزیکە، ئەویش بوونە بە پزیشک لە سلێمانی.


تواسین یەکێکە لە قوتابییە هەرە سەرکەوتووەکانی ئەم ساڵ، ئەو جگە لە زمانی دایکی
(بەنگلادیشی)، بە تەواوی شارەزای زمانەکانی کوردی و ئینگلیزییە و کەمێکیش لە
هیندی و عەرەبی دەزانێت.

تواسین شەفیق، دەرچووی پۆلی 12، لەبارەی قورسیی قۆناخەکانی خوێندنی بە رووداوی گوت:
"بۆ من زۆر قورس بوو، چونکە دایک و باوکم کوردییان نەدەزانی و دەبوو بە تەنیا لە
هەمان کاتدا فێری کوردی و ئینگلیزی ببم. هاوڕێ و مامۆستاکانم لە قوتابخانەی
شووەیفات زۆر هاوکارم بوون. لە منداڵییەوە حەزم لە پزیشکی گشتی بووە، تاوەکو
بە پاڵپشتی خودا بتوانم چارەسەری خەڵک بکەم."

شانازیی خێزانەکەی و خەونی پزیشکی خێزانی تواسین، کە ساڵانێکی درێژە لە غەریبیدا
دەژین، ئێستا بەرهەمی ماندووبوونی کچەکەیان دەبینن. شەفیق ئیسلام، باوکی تواسین،
بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە دەڵێت: "زۆر دڵخۆشم کە کچەکەم دەرچووە و ئاهەنگی بۆ کراوە،
سوپاسی خودا و قوتابخانەی سابیس دەکەم. پڕۆسەیەکی ئاسان نەبوو، بەڵام سوپاس بۆ
خوا سەرکەوتوو بوو."

نەسرین ئەنوەری دایکیشی، کە لە هەموو ساتەکاندا پاڵپشتی بووە، چاوی لە دواڕۆژی
کچەکەیەتی و دەڵێت: "پشت بە خودا لە بەشی پزیشکی لە زانکۆی سلێمانی وەردەگیرێت
و دەبێتە پزیشک، ئەگەر حکومەت هاوکارمان بێت. ئەو زۆر ماندوو بوو و کۆششی زۆری
کرد."

قوتابییەکی لێهاتوو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە نێو 60 قوتابی دەرچووی ئەم ساڵی
شووەیفات، تواسین وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوە دەرکەوتووە. یەحیا ئەلخەواز،
سەرپەرشتیاری ئەکادیمی لە قوتابخانەی شووەیفات، باس لە لێهاتویی ئەو دەکات و
دەڵێت: "ئەو نمرەیەکی زۆر بەرزی بەدەستهێناوە. هەر لەو کاتەوەی هاتووەتە
قوتابخانە، خەونی ئەوە بوو زەمالەی خوێندن لە زانکۆکانی دەرەوە
بەدەستبهێنێت، بۆیە زۆر بە پەرۆشەوە هەوڵی دەدا بەرزترین نمرە لە
تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکانی هەڵسەنگاندنی(AP)دا بەدەستبهێنێت."

بەربەستی دارایی و داوای هاوکاری سەرەڕای نمرە بەرزەکەی، بەڵام بەهۆی ئەوەی تواسین
هاوڵاتییەکی بیانییە، بۆ گەیشتن بە کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی سلێمانی دەبێت بە
سیستەمی "پارالێل" بخوێنێت، کە تێچوویەکی زۆری دارایی هەیە. ئێستا خێزانەکەی بە
ئۆمێدەوە دەڕواننە حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو پاڵپشتیی ئەم کچە لێهاتوو و
سەرکەوتووە بکات و لە تێچووی خوێندنەکەی هاوکاری بێت، تاوەکو خەونەکەی ببێتە راستی و
ببێتە پزیشکێک بۆ خزمەتکردنی ئەو کۆمەڵگەیەی تێیدا گەورە بووە.


نزار جەزا
نزار جەزا20-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

باڵەخانەکانی کوردستان لە ئاگر پارێزراون؟ پسپۆڕان و بەرگریی شارستانی راستییەکان ئاشکرا دەکەن
کوردستان13-07-2026

باڵەخانەکانی کوردستان لە ئاگر پارێزراون؟ پسپۆڕان و بەرگریی شارستانی راستییەکان ئاشکرا دەکەن

لە زانکۆوە بۆ بازاڕی کار؛ پڕۆگرامی روانگە بۆ راهێنانی پیشەیی گەیشتە نێو خوێندکاران
کوردستان12-07-2026

لە زانکۆوە بۆ بازاڕی کار؛ پڕۆگرامی روانگە بۆ راهێنانی پیشەیی گەیشتە نێو خوێندکاران

بازاڕی بەنزینی 'تێکەڵە' لە هەولێر گەرمە؛ پاڵاوگەکان بە پاشماوەی نەوتی رەش بەنزینەکە دروست دەکەن
کوردستان12-07-2026

بازاڕی بەنزینی 'تێکەڵە' لە هەولێر گەرمە؛ پاڵاوگەکان بە پاشماوەی نەوتی رەش بەنزینەکە دروست دەکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە