رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکات، بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا دەڵێت: "چاومان لە سەرکردایەتیی ئەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و کوردستان و ئەمریکا و یارمەتیدەربێت لە چارەسەرکردنی ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی وڵاتەکە دەبنەوە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەم ئەرکە گرنگەدا و دڵنیایین کە هەوڵەکانی دەبنە مایەی سەقامگیری و هاوکاریی زیاتر."
رۆژی یەکشەممە 31-05-2026 لە پۆستێکدا لە ترووس سۆشیاڵ، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دەستنیشانکردنی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەت بۆ عێراق و سووریا لە کاتێکدایە کە "هاوکارییە ستراتیژییەکانمان لەگەڵ حکومەتەکانی سووریا و عێراق پێش دەخەین و پەیوەندیمان لەگەڵیان بەردەوامە لە گەشەکردن."
بەپێی راگەیێندراوەکەی ترەمپ، تۆم باراک لە پۆستی باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا دەمێنێتەوە و ئەرکی نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیش بۆ عێراق و سووریاش بەڕێوەدەبات.
ئەوکات، ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، باراک "بە پشتیوانیی تەواوی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان" کارەکانی دەکات و "ئێمە زۆر پێزانینمان بۆ ئەو کارە هەیە کە تۆم باراک کردوویەتی و ئامادەیی بەردەوامی بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەمان."
