Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەیەکی نەوت لە وانی باکووری کوردستان

کێڵگەیەکی نەوت لە وانی باکووری کوردستان

کوردستان01-06-2026

تورکیا لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان بەدوای نەوتدا دەگەڕێ

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێکهێنانی هاوژینی لە سنە 17% و لەدایکبوون 9% کەمیکردووە
کوردستان01-06-2026

پێکهێنانی هاوژینی لە سنە 17% و لەدایکبوون 9% کەمیکردووە

یەکەم حاجیی هەرێمی کوردستان لە مەدینە گیانی لەدەستدا
کوردستان01-06-2026

یەکەم حاجیی هەرێمی کوردستان لە مەدینە گیانی لەدەستدا

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتی دەکات: ئەم بۆنەیە ببێتە دەرفەت بۆ یەکڕیزی
کوردستان01-06-2026

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتی دەکات: ئەم بۆنەیە ببێتە دەرفەت بۆ یەکڕیزی


رووداو دیجیتاڵ

دوای دۆزینەوەی نزیکەی 60 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ناوچەی گاباری پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، تورکیا لە لێواری دۆزینەوەیەکی نوێی وزەیە لە پارێزگای وان. 

رۆژی 2ـی ئایاری 2024، (هەڵمەتی نیشتمانیی وزە) لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بێرات ئاڵبایراک، وەزیری ئەو کاتی وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان دەستیپێکرد. ئامانج لەم هەڵمەتە کارکردن بوو بۆ دۆزینەوەی نەوت لە ناوچە جیاوازەکانی باکووری کوردستان. لەو کاتەوە وان یەکێک بووە لە ناوچە جێ بایەخەکان بۆ دۆزینەوەی نەوت و کانزاکان. 

وەزارەتی وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، لە دوو بیرە نەوتی پارێزگای وان کارکردن بەردەوامە و پێشهاتی دڵخۆشکەر تۆمارکراون. 

وەک وەزارەتەکە دەڵێ، لە بیری بێشپارماک-1 هەڵکەندن گەیشتووەتە قووڵایی 1,850 مەتر؛ لە بیری کۆرقەندیل-1یش لە سنووری قەزای چاتاکی بڕێکی زۆر مادەی ئۆرگانی و پاشماوەی نەوت دۆزراوەتەوە.

کایهان تورکمانئۆغڵو، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە بازنەی وان، کە ئەندامێکی لیژنەی وزەی پەرلەمانی تورکیایە، لەبارەی دۆزینەوەی نەوت لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان قسەی کرد و گوتی: "لە ساڵی 2025 بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی خاو بە گەیشتن بە 82 هەزار بەرمیل ژمارەی پێوانەیی شکاند".

پەرلەمانتارەکەی ئاکپارتی ئاماژەی بە هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی نەوت و کارکردن لەو بوارەدا کرد و گوتی: "لە ساڵی 2021ـەوە 60 ملیۆن بەرمیل نەوتی نیشتمانی لە سەرانسەری تورکیا خراوەتە خزمەت ئابووری. سەرکەوتنە مێژووییەکانی گاباری شرنەخ، بۆ پارێزگایەکی وەک وان کە توانای بەرزی هەیە، مۆدێلێکی گەشەپێدانی هاندەرە." 

تورکمانئۆغڵو باسی لەوەشکرد کە لە 27ی ئایاری ئەم ساڵ کارکردن لە دوو بیرە نەوتی وان دەستیپێکرد و گوتی: "لە بیری چاتاک کۆرقەندیل-1 بڕی زۆر مادەی ئۆرگانی و پاشماوەی نەوت دۆزراوەتەوە. ئامانج ئەوەیە کارەکان لە ساڵی 2026 کۆتاییان پێبێت،" بەڵام زانیاری دیکەی لەبارەی بیرە نەوتەکەی دیکە نەدا کە ناوی بێشپارماک 1ە. 

4ـی حوزەیرانی 2026 رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری دەکات لە کردنەوەی چەندین وێستگەی وزە و بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر، با، ئاو و جیۆتێرماڵ بە گوژمەی 6 ملیار دۆلار. چاوەڕوان دەکرێ لە رێوڕەسمەکەدا ئاماژە بە دۆزینەوەی نەوت لە وان بکات. 

بەگوێرەی ئامارەکان، لە سەرانسەری باکووری کوردستان و تورکیادا رۆژانە نزیکەی 180 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێندرێ و شرنەخ بە بەرهەمهێنانی رۆژانەی 81 هەزار بەرمیل لە پلەی یەکەمدایە. 

هەر بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا، پار لە شرنەخ 16 ملیۆن و 374 هەزار و 971 بەرمیل نەوت بەرهەمهێندراوە، لە ئێلیهـ 7 ملیۆن و 476 هەزار بەرمیل، لە ئامەد 7 ملیۆن و 531 هەزار بەرمیل و لە سەمسووریش 3 ملیۆن و 163 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمهێندراوە.

 

هێمن عەساف
هێمن عەساف01-06-2026