Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی شاری سلێمانی لە شەودا. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیمەنێکی شاری سلێمانی لە شەودا. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان31-05-2026

پڕۆژەی رووناکی: ئەم هاوینە هەموو هەرێمی کوردستان کارەبای دەبێتە 24 کاژێری

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران حوسێن

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە سنووری سەرگەڕان 35 دۆنم گەنمی جووتیارێک دەسووتێت
هەواڵە ناوخۆییەکان31-05-2026

لە سنووری سەرگەڕان 35 دۆنم گەنمی جووتیارێک دەسووتێت

دوایین زانیاری لەبارەی منداڵە ونبووەکەی بناری قەندیل؛ ''سەلامەتە''
هەواڵە ناوخۆییەکان30-05-2026

دوایین زانیاری لەبارەی منداڵە ونبووەکەی بناری قەندیل؛ ''سەلامەتە''

لە سێ رۆژی جەژندا لە هەرێمی کوردستان 36 ئاگرکەوتنەوە هەبووە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-05-2026

لە سێ رۆژی جەژندا لە هەرێمی کوردستان 36 ئاگرکەوتنەوە هەبووە


رووداو دیجیتاڵ

(پڕۆژەی رووناکی) کە ئەرکی بریتییە لە دابینکردنی کارەبای 24 کاژێری دەڵێ، هاوینی ئەم ساڵ کارەبای هەموو هەرێمی کوردستان دەبێتە 24 کاژێری.


بەگوێرەی پڕۆژەکە بۆ رووداو، سنووری ئیدارەی گەرمیان، قەزاکانی دەربەندیخان، پێنجوێن و بەشێکی قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی تاوەکو ئەمڕۆ کارەبایان نەکراوەتە 24 کاژێری؛ هەروەها سنووری قەزای شەقڵاوە وەک تاکە ناوچەی پارێزگای هەولێر و قەزای ئامێدی لە دهۆک کارەبایان نەکراوەتە 24 کاژێری و هەموویان کاریان تێ دەکرێ.

رۆژی یەکشەممە، 31ـی ئایاری 2026، تیمی پڕۆژەی (رووناکی) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نزیکەی 90%ـی کۆی هاوبەشانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کارەبایان کراوەتە 24 کاژێری؛ پلان هەیە لەم هاوینەدا ئەو ناوچانەشی ماون کارەبایان ببێتە 24 کاژێری".

بەگوێرەی پڕۆژەی (رووناکی)، دوایین پسووڵەی کارەبا لە پڕۆژەکە بۆ مانگی ئادار بووە بۆ 37 رۆژ و تێکڕا لە پارێزگای هەولێر 61 هەزار دینار پارە گەڕاوەتەوە؛ هەروەها لە سلێمانی 50 هەزار دینار؛ دهۆک 73 هەزار دینار و تێکڕای پارەدانی 37 رۆژەکە لە هەڵەبجە 49 هەزار دینار بووە.

پڕۆژەی رووناکی دەڵێ: "بەپێی نرخە نوێیەکە 80%ی هاووڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران، بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای موەلیدە و کارەبای نیشتمانی".

پڕۆژەی رووناکی مانگی 11ـی ساڵی 2024 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا.