Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دروێنەی گەنم لە ناوچەی زرارەتی سەر بە پارێزگای هەولێر. بڵند تاهیر -رووداو.

دروێنەی گەنم لە ناوچەی زرارەتی سەر بە پارێزگای هەولێر. بڵند تاهیر -رووداو.

هەواڵە ناوخۆییەکان31-05-2026

لە سنووری سەرگەڕان 35 دۆنم گەنمی جووتیارێک دەسووتێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

محەممەد رەحیم کەریم

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئاسایشی سلێمانی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان31-05-2026

ئاسایشی سلێمانی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر دەکات

تەندروستیی کۆیە: لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
هەواڵە ناوخۆییەکان31-05-2026

تەندروستیی کۆیە: لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

لە هەڵەبجە تەرمی پیاوێک دوای پێنج رۆژ لەنێو ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان31-05-2026

لە هەڵەبجە تەرمی پیاوێک دوای پێنج رۆژ لەنێو ماڵەکەیدا دۆزرایەوە


رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی ئاگری ئەگزۆزی بارهەڵگرێکەوە، 35 دۆنم گەنمی جووتیارێکی کورد لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان سووتا. جووتیارەکە دەڵێت، جیا لە سووتانی تەواوی بەرهەمەکەی، بەغداش ئامادە نییە گەنمی زۆربەی جووتیارانی ناوچەکە وەربگرێت و رێگریش دەکرێت لەوەی پێداویستییەکانیان لە هەرێمی کوردستانەوە ببەن.


کۆچەر یاسین، ئەو جووتیارەی لە گوندی چاربەردەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک گەنمەکەی سووتاوە، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی ئاگری ئەگزۆزی بارهەڵگرێکەوە، 35 دۆنم گەنممان بەتەواوی سووتا. زیانێکی یەکجار زۆرمان بەرکەوتووە، چونکە نەک هەر گەنمەکە، بەڵکو تەواوی ئەو ئاوپرژێنانەش کە بۆ ئاودانی گەنمەکە بەکاردەهاتن، سووتان".

ئەو جووتیارە ئاماژە بە کێشەیەکی گەورەتر دەکات کە رووبەڕووی جووتیارانی ناوچەکە بووەتەوە و دەڵێت، حکومەتی عێراق کەمترین بڕی گەنمی جووتیاران وەردەگرێت. کۆچەر یاسین دەڵێت: "لە سنووری گوندەکەمان 7 هەزار دۆنم گەنم چێنراوە، بەڵام بەغدا تەنیا رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی گەنمی 350 دۆنم داوە. کاتێکیش دەمانەوێت لەڕێگەی وێبسایتەوە فۆرمەکە پڕ بکەینەوە، رەزامەندییەکەمان بۆ نایەتەوە".

بەگوتەی ئەو جووتیارە، نرخی گەنم لە بازاڕدا نیوەی ئەو نرخەیە کە حکومەتی عێراق دیاریکردووە، ئەمەش وایکردووە جووتیاران تووشی زیانی گەورە ببن. جگە لەوەش، باس لە ئاستەنگییەکانی گواستنەوە دەکات و دەڵێت: "رێگەمان پێنادەن یەک کیلۆ پەین یان ئامێر و موەلیدەی کشتوکاڵی لە هەولێر و هەرێمی کوردستانەوە ببەینە سەر زەوییەکانمان، دەبێت رەزامەندیی عێراقمان هەبێت، تەنانەت ئەگەر ئامێرێکمان تێکبچێت ناتوانین بۆ چاککردنەوە بیبەین یان دانەیەکی دیکە لە هەولێرەوە بهێنین".

لەسەر هەمان پرس، عەبدوڵڵا میروەیس، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە رووداوی راگەیاند: "ئەم کێشەیە چارەسەر نابێت، چونکە وەرگرتنی گەنم بەپێی پلانێکی داڕێژراوی حکومەتی عێراقە و ناتوانرێت هەموو گەنمی جووتیاران وەربگیرێت. ئەمە تەنیا کێشەی جووتیارانی کورد نییە، بەڵکو لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش هەیە".

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەش کرد، پشکی کەرکووک بۆ وەرگرتنی گەنم ئەمساڵ 420 هەزار تۆنە، کە بەراورد بە هەرێمی کوردستان، کە بۆ هەرسێ پارێزگاکە 400 هەزار تۆن دیاریکراوە باشترە.

سەبارەت بە رێگرییەکانی گواستنەوەی پەین و ئامێری کشتوکاڵی، عەبدوڵڵا میروەیس گوتی: "ئەمە کێشەیەکی جیدییە و هۆکارەکەی بۆ ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی گومرگ دەگەڕێتەوە. ئێمە هەوڵمانداوە کاریگەرییەکانی کەم بکەینەوە، بەڵام چارەسەری بنەڕەتی پێویستی بە رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق هەیە".