Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان31-05-2026

جووتیارانی کەرکووک پێش کاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکەیان دروێنە دەکەن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هیوا حوسامەدین

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هیوا حوسامەدین

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

رێکخراوی نووسەرانی بێ سنوور: رووداو پێگەی خۆی وەک دامەزراوەیەکی میدیایی پێشەنگ چەسپاندووە
کوردستان31-05-2026

رێکخراوی نووسەرانی بێ سنوور: رووداو پێگەی خۆی وەک دامەزراوەیەکی میدیایی پێشەنگ چەسپاندووە

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات
کوردستان31-05-2026

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات


رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری پارێزگای کەرکووک، بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە، جوتیاران ناچارن پێش کاتی پێگەیشتنی تەواو، دەست بە دروێنەی گەنم بکەن. هاوکات جوتیارانی کورد لە ناوچە کێشەلەسەرەکان باس لە "ستەمێکی گەورە" دەکەن لە وەرگرتنی گەنمەکانیاندا دەکرێت.



محەممەد عەلی، شوفێری دەڕاسەیە، لە رۆژانی جەژنی قورباندا بە شەو و رۆژ سەرقاڵی دروێنە بووە دەڵێت: ترسی سووتان هەموو زەوییەکانی گرتووەتەوە. زۆربەی جوتیارەکان ناتوانن چاوەڕێ بکەن تاوەکو گەنمەکە بەتەواوەتی بپێگات، پێمان دەڵێن بە هەر شێوەیەک بێت بیدروونەوە، تەنیا بۆ ئەوەی لەو ترسە رزگاریان بێت.

تەنیا لە سێ رۆژدا، نزیکەی 250 دۆنم زەوی چێنراو بە گەنم لە سنوورەکانی سەرگەڕان، دووبز و داقووق سووتاون. بەهۆی نەبوونی بنکەی ئاگرکوژێنەوە لە نزیک کێڵگەکان، جوتیاران ناچارن بە ئامرازی سەرەتایی خۆیان رووبەڕووی ئاگرەکان ببنەوە بۆ ئەوەی رێگری لە تەشەنەسەندنی زیاتر بکەن.

جیاوازیی نرخ و کێشەی زەوییەکان لەپاڵ مەترسیی سووتان، جوتیارانی کورد لەو ناوچانە رووبەڕووی کێشەیەکی دیکەی ئابووری بوونەتەوە، ئەویش وەرگرتنی گەنمەکانیانە بە نرخێکی کەمتر لە ناوچەکانی دیکە.

محەممەد ئیسماعیل، نوێنەری جوتیارانی شەناغە، ئاماژە بەوە دەکات کە لە چەندین شوێنی وەکو قەراج، سەرگەڕان، دووبز و داقووق ئاگرکەوتنەوە هەبووە، جگە لەوە کێشەی گەورەمان ئەوەیە ئێمە لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵین. گەنمی ئێمە بە 500 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک وەردەگیرێت، لەکاتێکدا ئەو جوتیارانەی لەناو پلانی کشتوکاڵیدان، تۆنی بە 700 هەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت؛ ئەمە ستەمێکی گەورەیە.

ئەگەرچی زۆربەی جوتیارانی کورد خاوەن تاپۆی رەسەنی زەوییەکانیانن، بەڵام بەهۆی ئەوەی زەوییەکانیان خراوەتە خانەی "کێشە لەسەر"، لە هەموو هاوکارییەکی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق بێبەش کراون. ئەم دۆخە وایکردووە ساڵانە بەرهەمەکانیان بە نرخێکی زۆر کەمتر لە بازاڕەکاندا بفرۆشنەوە و زیانی گەورەی داراییان پێ بگات.