رووداو دیجیتاڵ
پەیامنێری رووداو رایگەیاند، تەرمی کەسێک لە گەڕەکی 32ـی پارک لە شاری هەولێر لەنێو ماڵەکەی دۆزرایەوە کە بە "گولـلەی دەمانچە خۆی کوشتووە."
سیداد لەشکری، پەیامنێری رووداو گوتی، ئەو کەسەی کە خۆی کوشتووە ناوی شکور عەوڵا حەمەدە و خاوەنی کەبابخانەی ئاکۆ بووە لە شاری هەولێر. گوتیشی، کاژێرێک پێش ئێستا لەنێو ماڵەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
رۆژی سێشەممە، 15-11-2022، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دەستگیرکردنی "تاوانبارێک"ـی راگەیاند کە ژنەکەی بە دەمانچە کوشتووە و ئاماری 15 رۆژی ئەم مانگەی ئاشکرا کرد کە لە ماوەی ئەو 15 رۆژەدا چوار رووداوی کوشتن تۆمارکراون و بکوژەکانیش دەستگیرکراون.
- رۆژی 02-11-2022، رووداوێکی کوشتن روویدا، پیاوێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا، دواتر هاوژینەکەی دەستگیرکرا کە بەرەچەڵەک عەرەب بوو.
- رۆژی 05-11-2022، برایەک برایەکی خۆی بە هەشت گوللـە کوشت و دواتر پۆلیس دەستگیرکردنی بکوژەکەی راگەیاند.
- رۆژی 13-11-2022، پیاوێک بە چەک ژنەکەی کوشت و دواتر خۆیشی کوشت.
- رۆژی 15-11-2022، پیاوێک بە دەمانچە ژنەکەی کوشت.



.png&w=3840&q=75)