رووداو دیجیتاڵ
چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای نزیک لە تورکیا لە گوندێکی هەرێمی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان 16 هاونیشتمانی دەستگیردەکەن.
ئیبراهیم شێخۆ، گوتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی 27-01-2021 لە گوندی کاخرێ لە هەرێمی عەفرین چەکدارانی گرووپی عەمشاد بە پاساوی سووتاندنی ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکیان لەو گوندەی سەر بە شارۆچکەی موباتای، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاونیشتمانیان و 16 کەسیان دەستگیرکرد.
گوتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین ناوی رفێندراوەکانی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوەش کرد، رفێندراوەکان لەلایەن چەکدارەکانەوە ئەشکەنجەدراون.
ئیبراهیم شێخۆ ئاماژەی بەوەش کرد، دوو کەس لەو کەسانە ئازادکراون کە ناویان بۆ رووداو ئاشکرا کراون، ئازادکردنیشیان بەهۆی ئەوە بووە کە دوای ئەشکەنجەدان باری تەندروستییان تێکچووە.
هەروەها گوتەبێژی ئەو رێکخراوە باسی لەوەش کرد، 14 کەسەکەی دیکەش گوێزراونەتەوە بۆ شارۆچکەی شیە کە بنکەی سەرەکیی گرووپە چەکدارییەکەی لێیە.
ناوی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بەمشێوەیە:
1- مستەفا مستەفا فائق
2- سەمیر مستەفا فائق
3- عەبدولڕەحمان مستەفا فائق
4- فەهمی عەبو عەلی
5- ولات عەبو عەلی
6- رفاعی عیسو عیسو
7- ریناس حسو محەممەد
8- نەزمی حمرشو محەممەد
9- محەممەد محەممەد فەوزی
10- رزگار محەممەد محەممەد
11- عارف جابو ریاز
12- محەممەد نعسو نەزمی
13- حەمید ئەحمەد خەلیل
14- فائق عيسو
15- شیار عەبو جەمیل
16- جانو خەلیل ئەحمەد
1- مستەفا مستەفا فائق
2- سەمیر مستەفا فائق
3- عەبدولڕەحمان مستەفا فائق
4- فەهمی عەبو عەلی
5- ولات عەبو عەلی
6- رفاعی عیسو عیسو
7- ریناس حسو محەممەد
8- نەزمی حمرشو محەممەد
9- محەممەد محەممەد فەوزی
10- رزگار محەممەد محەممەد
11- عارف جابو ریاز
12- محەممەد نعسو نەزمی
13- حەمید ئەحمەد خەلیل
14- فائق عيسو
15- شیار عەبو جەمیل
16- جانو خەلیل ئەحمەد
گوندی کاخرێ گوندێکە لە چیای کورد لە هەرێمی عەفرین سەر بە پارێزگای حەلەب. لە بەشی خوارەوەیدا دۆڵی چەرچەم و لە بەشی باشووری رۆژئاوایدا رووبارەکانی شیرکانلی و میرکانلی هەن.
نزیکەی 300 خێزان لە گوندەکە دەژین و بە هەبوونی رووەکی زەیتوون و گوێز و ترێ بەناوبانگە.


.jpg&w=3840&q=75)
