رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی پاسپۆرتی سلێمانیدا دابەشدەکەن.
عەمید سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی رووداوی راگەیاند، یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی پاسپۆرتی سلێمانیدا دابەشدەکەن. سەرەتا زەوییان بۆ تەرخان دەکرێت و دواتر دەکرێت بە یەکەی نیشتەجێبوون. دەشڵێت، "جگە لە خۆم، هەموو ئەفسەر و کارمەندان سوودمەند دەبن".
هاوکات بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژەی بەوە دا، بەهۆی دەوامنەکردنی پاسپۆرتی بەغداوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار مامەڵەی هاونیشتمانییانی پارێزگای سلێمانی لە بەغدا راوەستاوە و وەڵامیان نەگەڕاوەتەوە، بەڵام لەمڕۆوە پاسپۆرتی بەغداش دەستیان بەکارکردووەتەوە.
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژەی بەوە دا، لە ماوەی کەرەنتیندا تەنیا مامەڵەی ئەو کەسانە راییکراوە کە بۆ نەخۆشی گەشتیان کردووە یاخود پێداویستیی زۆر خێرایان هەیە، لە بەغداش ئەو مامەڵانە رانەگیرابوون.
لەبارەی کردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی قەزای چەمچەماڵەوە عەمید سالار عەبدوڵڵا باسی لەوە کرد، هەموو کارەکانی نووسینگەکە تەواوکراون و تەنیا ئەوە ماوە لە وادەیەکی نزیک و رێوڕەسمێکدا بکرێتەوە.

.png&w=3840&q=75)
