رووداو – هه‌ولێر
ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان بۆچوونى جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه یان وه‌رگرتنى مووچه‌ى خانه‌نشینى. زۆربه‌ى په‌رله‌مانتارانیش به پاساوى جۆراوجۆر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ناكه‌ن كه ئایا خۆیان خانه‌نشین ده‌كه‌ن یان نا و هه‌ڵوێستى خۆیان ده‌به‌ستنه‌وه به هه‌ڵوێستى فراكسیۆنه‌كانیانه‌وه.
پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان له رۆژى 16/1/2020 له په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ند كرا، مادده‌ى حه‌وته‌مى یاساكه زۆرترین گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا، به تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به خانه‌نشینیى پله باڵاكانه‌وه هه‌بوو.
له یاساكه‌دا بڕگه‌یه‌ك هه‌یه رێگه ده‌دات په‌رله‌مانتار مووچه‌ی خانه‌نشینی ره‌تبكاته‌وه. له دوای ده‌رچوونی یاساكه 30 رۆژ مۆڵه‌تیان هه‌یه تاوه‌كو ره‌تیبكه‌نه‌وه. (رووداو) به‌دواداچوونێكی كردووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا په‌رله‌مانتاران مووچه‌ی خانه‌نشینی ره‌تده‌كه‌نه‌وه یان وه‌ریده‌گرن، ئه‌گه‌رى هه‌یه كه‌متر له 10 په‌رله‌مانتار نه‌یانه‌وێ خانه‌نشین بكرێن.
كه‌مترین و زۆرترین مووچه‌ى خانه‌نشینى
پله باڵاكان زۆر له پۆسته‌كان ده‌گرێته‌وه، هه‌ر له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكوه‌زیران و جێگرهكانیانهوه تا په‌رله‌مانتاران، وه‌زیره‌كان، بریكاری وه‌زیر، پارێزگاره‌كان و جێگره‌كانیان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان. هه‌موو ئه‌وانه به پله‌باڵای (ا ، ب) ناسراون.
په‌رله‌مانتارێك بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌نشینی 50% بیگرێته‌وه و له كۆی 8 ملیۆن و 200 هه‌زار دینار، 4 ملیۆن و 100 هه‌زار دینار وه‌ربگرێت، ده‌بێت دوو مه‌رجی تێدابێت. یه‌كه‌م: ته‌مه‌نی له 45 ساڵ كه‌متر نه‌بێت كاتێك ماوه‌ی په‌رله‌مانتارییه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت. دووه‌م: 15 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت.
به‌گوێره‌ی خاڵی دووه‌می مادده‌ی 7ی یاسای چاكسازی، ئه‌وانه‌ی پله‌باڵان، 15 ساڵ خزمه‌تیان ته‌واو نه‌كردووه و ته‌مه‌نیشیان له 45 ساڵ كه‌متره، ده‌توانن به 15%ی دوایین مووچه و ده‌رماڵه‌یان خانه‌نشین ببن. هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر ساڵێكی خزمه‌ت 1.5%ى مووچه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت. خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی 1%، دبلۆم 2%، به‌كالۆریۆس 4%، دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر 6%، دكتۆرا 8%ی مووچه و ده‌رماڵه‌كانیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
په‌رله‌مانتاران به چه‌ند خانه‌نشین ده‌بن
به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونێكى (رووداو)، هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی كوردستان مووچه‌كه‌ی هه‌شت ملیۆن و 200 هه‌زار دیناره. 43 په‌رله‌مانتار كه ته‌مه‌نیان 45 ساڵه و 15 ساڵ خزمه‌تیان هه‌یه، به 50%ى مووچه‌كانیان، واته چوار ملیۆن و 100 هه‌زار دینار خانه‌نشین ده‌بن. 63 په‌رله‌مانتار به دوو ملیۆن و 100 هه‌زار دینار خانه‌نشین ده‌بن، سێ په‌رله‌مانتار به مووچه‌ی یه‌ك ملیۆن و 886 هه‌زار دینار خانه‌نشین ده‌بن و دوو په‌رله‌مانتاریش به مووچه‌ى ملیۆنێك و 804 هه‌زار دینار خانه‌نشین ده‌بن.
كێ وه‌ریده‌گرێ و كێ وه‌ریناگرێ؟
(رووداو) راپرسییه‌كى له نێو په‌رله‌مانتاران كرد و بۆچوونى 26 په‌رله‌مانتارى وه‌رگرت كه ئایا خانه‌نشین ده‌بن یان مووچه‌ى خانه‌نشینى ره‌تده‌كه‌نه‌وه، له‌وانه 13 په‌رله‌مانتار هه‌ڵوێستى خۆیان به‌سته‌وه به هه‌ڵوێستى فراكسیۆنه‌كانیانه‌وه، شه‌ش په‌رله‌مانتاریان قسه‌یان له‌سه‌ر نه‌كرد، 2 په‌رله‌مانتار خانه‌نشینییان ره‌تكرده‌وه و 5 په‌رله‌مانتاریش گوتیان خۆمان خانه‌نشین ده‌كه‌ین.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی به (رووداو)ى گوت، ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌یان ئازادن و خۆیان بڕیار له‌سه‌ر خانه‌نشینبوون یان ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
پارتى 45 په‌رله‌مانتاری هه‌یه، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی خولی پێنجه‌م 30 په‌رله‌مانتاری ته‌مه‌نیان ده‌بێته 45 ساڵ، به‌ڵام ته‌نیا 13 په‌رله‌مانتاریان 15 ساڵ خزمه‌تیان هه‌یه كه به 50%ى مووچه‌كانیان خانه‌نشین ده‌بن. 28 په‌رله‌مانتاریان به 25%ى مووچه‌كانیان، دوو په‌رله‌مانتاریان به 23% و 2 په‌رله‌مانتاریشیان به 22%ی مووچه‌كه‌یان خانه‌نشین ده‌بن.
سه‌باره‌ت به فراكسیۆنى یه‌كێتى، جه‌مال حه‌وێز، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه به (رووداو)ی گوت: په‌رله‌مانتاران خۆیان خاوه‌ن بڕیارن و ده‌توانن خانه‌نشینبوون هه‌ڵبژێرن یان ره‌تیبكه‌نه‌وه.
له 21 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى یه‌كێتى 10یان ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 45 ساڵه كه حه‌وتیان 15 ساڵ خزمه‌تیان هه‌یه و ده‌توانن به 50%ى مووچه‌كه‌یان خانه‌نشین ببن، 14 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی دیكه‌یان به 25%ی مووچه‌كانیان خانه‌نشین ده‌بن. سێ په‌رله‌مانتاریان بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی و خوارتریان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خزمه‌تیان هه‌یه ده‌توانن به 50% خانه‌نشین ببن.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتگیرییه‌كی ته‌واوی پڕۆژه‌یاسای چاكسازییان كرد و ده‌نگیان پێدا. عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان پشتڕاستی نه‌كرده‌وه كه ئه‌وان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه یان نا. فراكسیۆنی گۆڕان له كۆی 12 په‌رله‌مانتار 4 په‌رله‌مانتاریان ته‌مه‌نیان سه‌رووی 45 ساڵه و 15 ساڵیش خزمه‌تیان هه‌یه و ده‌توانن به 50%ى مووچه‌كه‌یان خانه‌نشین ببن. 8 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی دیكه‌ی گۆڕان دوو كه‌سیان بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی و یه‌كێكیان سه‌ره‌تاییان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی خزمه‌تیان ده‌توانن به 25%ى مووچه‌كه‌یان خانه‌نشین ببن.
فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ زۆر پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ری ئاسایی زیاد بكرێت و پله باڵاكان كه‌مبكرێنه‌وه. به گوته‌ی د.كازم فارووق، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره‌كانیان فۆڕمی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی پڕده‌كه‌نه‌وه و نایانه‌ویت ئه‌و مووچه‌یه وه‌ربگرن. به‌ڵام به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كه، له‌كۆی 8 په‌رله‌مانتار ته‌نیا 4 په‌رله‌مانتاریان به‌نیازن مووچه‌ی خانه‌نشینی ره‌تبكه‌نه‌وه. دوو په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 45 ساڵه، به‌ڵام ته‌نیا یه‌كێكیان 15 ساڵ خزمه‌تی هه‌یه و ده‌توانێت به 50%ی مووچه‌كه‌ی خانه‌نشین ببێ، 6 په‌رله‌مانتاریش به 25%مووچه‌كه‌یان خانه‌نشین ده‌بن. هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتارێكیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی دبلۆمی هه‌یه و خزمه‌تی كه‌رتی حكومی نییه، به 23% خانه‌نشین ده‌بێ.
عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكیسۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به (رووداو)ی گوت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گفتوگۆی نه‌كردووه، به‌ڵام په‌رله‌مانتار سه‌رپشكن له خانه‌نشینبوون یان ره‌تكردنه‌وه‌ى خانه‌نشینى.
فراكیسۆنی كۆمه‌ڵ كه 7 په‌رله‌مانتاری هه‌یه، 4 په‌رله‌مانتاریان 45 ساڵیان ته‌واو كردووه، ته‌نیا چوار په‌رله‌مانتاریان 15 ساڵ خزمه‌تیان هه‌یه و ده‌توانن به 50%ى مووچه‌كه‌یان خانه‌نشین ببن. سێ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ به 25%ى مووچه‌كه‌یان خانه‌نشین ده‌بن.
د.شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌باره‌ی وه‌رگرتن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی ده‌ڵێ، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هه‌ر په‌رله‌مانتار و پله باڵایه‌ك مه‌رجه یاساییه‌كانی خانه‌نشینی عێراقی تێدابێت كه 15 ساڵ خزمه‌ت و 45 ساڵ ته‌مه‌نه، خانه‌نشینی وه‌رگرێت، ئه‌وانه‌یشی ئه‌و مه‌رجانه‌یان نه‌بێت خانه‌نشین نه‌كرێن. به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كه‌ی (رووداو) هه‌ر پێنج په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى یه‌كگرتوو ته‌مه‌نیان له سه‌رووى 45 ساڵه و 15 ساڵ خزمه‌تیان هه‌یه، واته ده‌توانن به 50%ى مووچه‌كانیان خانه‌نشین ببن.
توركمانه‌كان 5 كورسییان هه‌یه، سێ په‌رله‌مانتاریان به مووچه‌ی 50%ی خانه‌نشین ده‌بن، دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى دیكه‌ش به 25%ى مووچه‌كه‌یان. كریستیانه‌كانیش به هه‌مانشێوه، سێ په‌رله‌مانتاریان به 50% و دوو په‌رله‌مانتاریشیان به 25%ى مووچه‌كه‌یان خانه‌نشین ده‌بن. تاكه په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى فراكسیۆنى ئه‌رمه‌نیش ده‌توانێ به 50%ى مووچه‌كه‌ى خانه‌نشین ببێ.
فراكسیۆنی ئازادی یه‌ك په‌رله‌مانتاری هه‌یه، ئه‌ویش مه‌رجه‌كانى تێدایه و ده‌توانێ به 50%ی مووچه‌كه‌ى خانه‌نشین ببێ. په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى فراكسیۆنى ئازادیش به هه‌مانشێوه.
په‌رله‌مانتاران به چه‌ند خانه‌نشین ده‌بن؟
43 په‌رله‌مانتار به مووچه‌ی 4.100.000 دینار خانه‌نشین ده‌بن
63 په‌رله‌مانتار به مووچه‌ی 2.100.000 دینار خانه‌نشین ده‌بن
3 په‌رله‌مانتار به مووچه‌ی 1.886.000 دینار خانه‌نشین ده‌بن
2 په‌رله‌مانتار به مووچه‌ی 1.804.000 دینار خانه‌نشین ده‌بن



