Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لیوا تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق

لیوا تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق

عێراق29-05-2026

وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ ستافی رووداو: لە گێڕانی رۆڵە گرنگەکەتان بەردەوام بن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

مالیک محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

29-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: رووداو بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگ و جێی متمانە
عێراق29-05-2026

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: رووداو بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگ و جێی متمانە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: رووداو توانیویەتی ببێتە ناسنامەیەکی نێودەوڵەتیی نایاب
عێراق29-05-2026

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: رووداو توانیویەتی ببێتە ناسنامەیەکی نێودەوڵەتیی نایاب

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ساڵیادی دامەزراندنی رووداو پیرۆز دەکات
عێراق29-05-2026

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ساڵیادی دامەزراندنی رووداو پیرۆز دەکات


رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و داوای بەردەوامبوونی رووداو دەکات لە گواستنەوەی راستییەکان و پەرەپێدانی کاری میدیایی.


رۆژی هەینی، 29ی ئایاری 2026، لیوا تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە پەیامێکدا بەبۆنەی 13 ساڵەی دامەزراندنی رووداو، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی تۆڕە هەواڵییە کوردستانییەکە کرد.

لیوا تەحسین خەفاجی لە پەیامەکەیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ کاروانە میدیاییەکەی رووداو خواست و رایگەیاند: "هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە پەیامە میدیاییەکەتان، بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە گێڕانی رۆڵە گرنگەکەتان لە گواستنەوەی راستییەکان و بەهێزکردنی کاری میدیایی پیشەیی لە وڵاتدا."

ئەمڕۆ 29ی ئایار، سێزدە ساڵ بەسەر دەستپێکردنی پەخشی فەرمیی گەورەترین و دیارترین تۆڕی هەواڵی کوردستانیدا تێپەڕی. 

لە 13 ساڵی تەمەنیدا، تۆڕی میدیایی رووداو توانیویەتی ببێتە سەرچاوەی زانیاری بۆ نێوخۆ و دەرەوە و لە پای خزمەتەکەی، چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە. 

جگە لە شاشە پڕبینەرترینەکەی، تۆڕی میدیایی رووداو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش پێشەنگە. لە فەیسبووک زیاتر لە 11 ملیۆن، لە ئینستاگرام 3.4 ملیۆن، لە تیکتۆک 1.5 ملیۆن و لە ئێکس 1.5 ملیۆن فۆڵۆوەرزی هەیە. 

رووداو توانی ئاستی بینین لە باشووری کوردستان و عێراق بگۆڕێ، بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆجیای جیهانی لە بواری وێنەگرتن، ستۆدیۆ و گرافیک کە وایکرد رکابەری لەگەڵ گەورەترین کەناڵە هەرێمی و جیهانییەکان بکات و ببێتە پێشڕەو بۆ میدیا کوردستانییەکان.

یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتەکانی رووداو، گواستنەوەی دەنگی کورد بوو بۆ ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی جیهان. لە رێگەی نێردراوەکانی لە واشنتن، برۆکسل، مۆسکۆ و پایتەختە کاریگەرەکان، رووداو بووە سەرچاوەیەکی جێگەی متمانەی ئاژانسە هەواڵییە جیهانییەکان.

لە کاتە هەستیارەکان و جەنگەکاندا، رووداو سەلماندی کە خاوەن ژێرخانێکی مرۆیی بەهێزە. رووماڵە راستەوخۆکان و گواستنەوەی هەواڵ لە جەرگەی رووداوەکانەوە بەوپەڕی پیشەییبوونەوە، وایکرد ببێتە ماڵی یەکەمی هەموو ئەو بینەرانەی بەدوای راستیدا دەگەڕێن و هەروەها سەرچاوەی ئاژانسە جیهانییەکانی وەک فرانس پرێس، ئەسۆشیەتد پرێس، رۆیتەرز، تۆڕی هاوبەشکردنی هەواڵی ئەورووپی (ئینێکس) و کەناڵە جیهانییەکانی وەک سی ئێن ئێن، سکای نیووز، بی بی سی و دەیانی دیکە.

رووداو تەنیا لەسەر شاشە نەمایەوە، بەڵکو سۆشیاڵ میدیا و پۆرتاڵەکەی کردە سەکۆی زیندوو کە بە چەندین زمان (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی) دەنگی خۆی دەگەیەنێت، ئەمەش ئاستێکی بەرزی داڕشتنی ستراتیژیی میدیایی نیشان دەدات.

یەکێک لە گەورەترین خزمەتی رووداو، دروستکردنی قوتابخانەیەک بوو بۆ پێگەیاندنی رۆژنامەڤان و بێژەری پیشەگەر کە بە ستانداردە جیهانییەکان کاردەکەن، ئەمەش بووە مایەی دەوڵەمەندکردنی زیاتری کایەی رۆژنامەگەری لە کوردستاندا.