Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق

سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق

عێراق29-05-2026

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ساڵیادی دامەزراندنی رووداو پیرۆز دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

مالیک محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

29-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: رووداو بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگ و جێی متمانە
عێراق29-05-2026

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: رووداو بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگ و جێی متمانە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: رووداو توانیویەتی ببێتە ناسنامەیەکی نێودەوڵەتیی نایاب
عێراق29-05-2026

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: رووداو توانیویەتی ببێتە ناسنامەیەکی نێودەوڵەتیی نایاب

وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ ستافی رووداو: لە گێڕانی رۆڵە گرنگەکەتان بەردەوام بن
عێراق29-05-2026

وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ ستافی رووداو: لە گێڕانی رۆڵە گرنگەکەتان بەردەوام بن

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق 13 ساڵەی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو پیرۆز دەکات و دەڵێ، میدیا رۆڵێکی نیشتمانیی گرنگی لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری و چەسپاندنی بەهاکانی پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتی هەیە.


سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رۆژی هەینی، 29ـی ئایاری 2026، لە پەیامێکدا بەبۆنەی 13ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو، وێڕای پیرۆزبایی گەرم، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ کارە میدیایی و پیشەییەکەی رووداو خواست.

سەباح نوعمان لە پەیامەکەیدا جەختی لە گرنگیی میدیای بەرپرسیار کردوەتەوە و دەڵێ: "دووپاتی دەکەینەوە کە میدیا رۆڵێکی نیشتمانیی گرنگی هەیە لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری و چەسپاندنی بەهاکانی پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتی، هەروەها گواستنەوەی راستییەکان بە پیشەییبوون و بابەتیبوون، کە ئەمەش خزمەت بە سەقامگیری و هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق دەکات."

گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هیوای "درەوشانەوەی زیاتر"ی بۆ رووداو و کارمەندەکانی لە جێبەجێکردنی ئەرکە میدیاییەکانیاندا دەخوازێ.

تۆڕی میدیایی رووداو لە 29ی ئایاری 2013دا وەک تۆڕێکی میدیایی بە تەلەڤزیۆن، رادیۆ و پۆرتاڵ دەستی بە پەخش کرد.

پێش ئەوەی وەک تۆڕێکی میدیایی دەستبەکاربێت، رووداو لە دوو هەفتەنامەی چاپکراو پێکهاتبوو؛ وەشانێکی سیاسی و گشتی کە ژمارەی یەکەمی لە 5ی نیسانی 2008 و وەشانێکی وەرزشیش کە 4ی حوزەیرانی هەمان ساڵ یەکەمین ژمارەی دەرکرد. وەک روانگەی رووداو بۆ رۆیشتن لەگەڵ تەوژمی داهێنانی دیجیتاڵیی جیهان و لابردنی کاخەز بۆ پاراستنی ژینگە، وەرزشییەکە بە دەرکردنی ژمارە 530 لە یەکی کانوونی دووەمی 2019 و گشتییەکە بە ژمارەی 593 لە 24ی شوباتی 2020 وەستێنران.

تۆڕی میدیایی رووداو هەوڵی داوە سوود لە نوێترین داهێنانە تەکنەلۆجییەکانی بواری راگەیاندن وەربگرێ بۆ ئەوەی لە جیهانێکی پێشکەوتوودا بەردەوام لە نزیک وەرگرەکەی بمێنێتەوە. لە تەلەڤزیۆن بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی سەروو و خواروو پەخش دەکات و لە پۆرتاڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بە عەرەبی، ئینگلیزی و تورکیش هەواڵ و بەرهەمەکانی دەگەیێنێت.

ئەم تۆڕە کوردستانییە فرە زمانە دەیان خەڵاتی جیهانی و نێوخۆیی بەدەستهێناوە؛ بەهۆی پیشەیی، لێهاتوویی و متمانەیەوە بووەتە سەرچاوەیەکی سەرەکیی هەواڵ لە بارەی رووداو و پێشهاتەکانی کوردستان و ناوچەکە بۆ کەناڵ و ئاژانسە هەواڵییە هەرە دیارەکانی جیهان، دیارترینیان ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی، ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس، تۆڕی هەواڵی ئەورووپی ئینێکس.