Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هاوپەیمانیی عەزم

هاوپەیمانیی عەزم

عێراق29-05-2026

هاوپەیمانیی عەزم سێزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی رووداو پیرۆز دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بژار زوبێر

رۆژی بڵاوکردنەوە

29-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: رووداو بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگ و جێی متمانە
عێراق29-05-2026

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: رووداو بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگ و جێی متمانە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: رووداو توانیویەتی ببێتە ناسنامەیەکی نێودەوڵەتیی نایاب
عێراق29-05-2026

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: رووداو توانیویەتی ببێتە ناسنامەیەکی نێودەوڵەتیی نایاب

وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ ستافی رووداو: لە گێڕانی رۆڵە گرنگەکەتان بەردەوام بن
عێراق29-05-2026

وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ ستافی رووداو: لە گێڕانی رۆڵە گرنگەکەتان بەردەوام بن

رووداو دیجیتاڵ

نووسینگەی راگەیاندنی هاوپەیمانیی عەزمی سوننەکانی عێراق بەبۆنەی سێزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداوەوە "گەرمترین پیرۆزبایی" ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی رووداو دەکات .

لە پەیامەکەدا هاتووە: "بەبۆنەی یادی 13 ساڵەی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو، هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و پێشکەوتنی زیاتر بۆ ئەم دامەزراوەیە دەخوازین لە گەیاندنی پەیامە میدیاییەکە."

هاوپەیمانیی عەزم کە موسەننا سامەڕائی سەرکردایەتی دەکات، ستایشی هەوڵەکانی (رووداو)ی کردووە لە ساڵانی رابردوودا بۆ رووماڵکردنی رووداوەکان و بەدواداچوونی کێشە و بابەتە گرنگەکان. لە پەیامەکەدا هیوای پێشکەوتنی زیاتر بۆ تۆڕە هەواڵییەکە خوازراوە "لەپێناو خزمەتکردنی کاری میدیایی و چەسپاندنی بنەماکانی پیشەییبوون و بێلایەنی لە کارکردندا".

ئەمڕۆ 29ی ئایار، سێزدە ساڵ بەسەر دەستپێکردنی پەخشی فەرمیی گەورەترین و دیارترین تۆڕی هەواڵی کوردستانیدا تێپەڕی. 

لە 13 ساڵی تەمەنیدا، تۆڕی میدیایی رووداو توانیویەتی ببێتە سەرچاوەی زانیاری بۆ نێوخۆ و دەرەوە و لە پای خزمەتەکەی، چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە. 

جگە لە شاشە پڕبینەرترینەکەی، تۆڕی میدیایی رووداو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش پێشەنگە. لە فەیسبووک زیاتر لە 11 ملیۆن، لە ئینستاگرام 3.4 ملیۆن، لە تیکتۆک 1.5 ملیۆن و لە ئێکس 1.5 ملیۆن فۆڵۆوەرزی هەیە. 

رووداو توانی ئاستی بینین لە باشووری کوردستان و عێراق بگۆڕێ، بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆجیای جیهانی لە بواری وێنەگرتن، ستۆدیۆ و گرافیک کە وایکرد رکابەری لەگەڵ گەورەترین کەناڵە هەرێمی و جیهانییەکان بکات و ببێتە پێشڕەو بۆ میدیا کوردستانییەکان.

یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتەکانی رووداو، گواستنەوەی دەنگی کورد بوو بۆ ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی جیهان. لە رێگەی نێردراوەکانی لە واشنتن، برۆکسل، مۆسکۆ و پایتەختە کاریگەرەکان، رووداو بووە سەرچاوەیەکی جێگەی متمانەی ئاژانسە هەواڵییە جیهانییەکان.

لە کاتە هەستیارەکان و جەنگەکاندا، رووداو سەلماندی کە خاوەن ژێرخانێکی مرۆیی بەهێزە. رووماڵە راستەوخۆکان و گواستنەوەی هەواڵ لە جەرگەی رووداوەکانەوە بەوپەڕی پیشەییبوونەوە، وایکرد ببێتە ماڵی یەکەمی هەموو ئەو بینەرانەی بەدوای راستیدا دەگەڕێن و هەروەها سەرچاوەی ئاژانسە جیهانییەکانی وەک فرانس پرێس، ئەسۆشیەتد پرێس، رۆیتەرز، تۆڕی هاوبەشکردنی هەواڵی ئەورووپی (ئینێکس) و کەناڵە جیهانییەکانی وەک سی ئێن ئێن، سکای نیووز، بی بی سی و دەیانی دیکە.

رووداو تەنیا لەسەر شاشە نەمایەوە، بەڵکو سۆشیاڵ میدیا و پۆرتاڵەکەی کردە سەکۆی زیندوو کە بە چەندین زمان (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی) دەنگی خۆی دەگەیەنێت، ئەمەش ئاستێکی بەرزی داڕشتنی ستراتیژیی میدیایی نیشان دەدات.

یەکێک لە گەورەترین خزمەتی رووداو، دروستکردنی قوتابخانەیەک بوو بۆ پێگەیاندنی رۆژنامەڤان و بێژەری پیشەگەر کە بە ستانداردە جیهانییەکان کاردەکەن، ئەمەش بووە مایەی دەوڵەمەندکردنی زیاتری کایەی رۆژنامەگەری لە کوردستاندا.