Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: ئەرشیڤ

ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: ئەرشیڤ

عێراق28-05-2026

سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی لە مەیسان کوژرا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نەهرۆ محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

28-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی لێکۆڵینەوە لە چەندین گرێبەستی حکومی دەردەکات
عێراق28-05-2026

سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی لێکۆڵینەوە لە چەندین گرێبەستی حکومی دەردەکات

موقتەدا سەدر چوار بەرپرسی راسپارد لە هەفتەیەکدا سەرایا سەلام لە رەوتەکەی جیابکەنەوە
عێراق28-05-2026

موقتەدا سەدر چوار بەرپرسی راسپارد لە هەفتەیەکدا سەرایا سەلام لە رەوتەکەی جیابکەنەوە

دادی عێراق بۆ رووداو: زیاتر لە 12 هەزار زیندانی بە یاسای لێبووردنی گشتی ئازادکراون
عێراق28-05-2026

دادی عێراق بۆ رووداو: زیاتر لە 12 هەزار زیندانی بە یاسای لێبووردنی گشتی ئازادکراون

رووداو دیجیتاڵ

سەرکردەیەکی گرووپی ئەنساروڵڵا ئەوفیا، کە سەر بە حەشدی شەعبییە، لە پارێزگای مەیسانی عێراق کوژرا.

حوسێن عەلی مریانی، سەرۆکی لیژنەی بەرگری و حەشدی شەعبی لە  ئەنجوومەنی پارێزگای مەیسان، ئەمڕۆ 28ی ئایاری 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچەی دور نەفت لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێك بە ئۆتۆمبێڵکەیەوە، زافر حەلفی، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ئەوفیاء کە بەشێکن لە حەشدی شەعبی کوژراوە و چەکدارێکی گرووپەکەش بریندار بووە.

ئەو سەرکردەیەی ئەنساروڵڵا ئەوفیا ناوی عودەی موحسین حەلفییە و بە شێخ زافر حەلفی ناسراوە.

بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ئەوفیا، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیێندراوێکدا "تیرۆرکردن"ی زافیر حەلفی یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی، لە پارێزگای مەیسان-ی باشووری عێراق راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی بزووتنەوەکە، زافیر حەلفی، لەڕێگەی بۆمبێکی چێندراوەوە کراوەتە ئامانج کە بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقێندراوەتەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی بەرپرسیارێتیی خۆی لە رووداوەکە رانەگەیاندووە.

بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای ئەوفیاء بە سەرۆکایەتی حەیدەر غەراوی، یەکێکە لە گرووپە چەکدارەکانی نێو "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" و فەوجی 19ی هێزەکانی حەشدی شەعبی پێکدەهێنن. گرووپەکە بە نزیک لە ئێران دادەنرێت و لە 2024وە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە خراوەتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان، گرووپەکە تۆمەتبارە بە هێرشکردنە سەر سەربازانی ئەمریکا لە ئوردن و سووریا.