Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی دەستەی دەستپاکیی عێراق

لۆگۆی دەستەی دەستپاکیی عێراق

عێراق28-05-2026

دەستپاکی: لە دوو بانکی بەغدا رێگریمان لە دزینی 1.5 تریلیۆن دینار کرد

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نەهرۆ محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

28-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کەشناسی و کەشناسان: لە عێراق خۆڵبارین دەبێت و لە هەرێمی کوردستانیش باران دەبارێ
عێراق28-05-2026

کەشناسی و کەشناسان: لە عێراق خۆڵبارین دەبێت و لە هەرێمی کوردستانیش باران دەبارێ

لە دیالە دەست بەسەر بڕێکی زۆر خواردنەوەی کحولیدا گیرا کە لەژێر باری پەتاتەدا شاردرابووەوە
عێراق28-05-2026

لە دیالە دەست بەسەر بڕێکی زۆر خواردنەوەی کحولیدا گیرا کە لەژێر باری پەتاتەدا شاردرابووەوە

لە بەغدا 11 کەس لە بەرزایی یارییەکدا رزگارکران
عێراق28-05-2026

لە بەغدا 11 کەس لە بەرزایی یارییەکدا رزگارکران

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، هەوڵێکی گەورەیان بۆ بردنی نزیکەی تریلیۆنێک و نیو دینار لە هەردوو بانکی حکومیی لە بەغدا پووچەڵ کردووەتەوە، دوو کەسیش بەهۆی ئەو دۆسیەوە دەستگیرکراون.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی دەستەی دەستپاکیی عێراق، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-05-2026 بڵاویکردەوە، "تیمە مەیدانییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی بەغدا، بە هاوئاهەنگیی راستەوخۆ لەگەڵ لایەنە دادوەرییەکان، لەنێو بانکی رافیدەین سێ تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە چەندین چەک و بەڵگەنامەی ساختەیان پێبووە بۆ راکێشانی پارە."

لە راگەیێندراوی دەستەکەدا هاتووە، دەست بەسەر 7 چەکی ساختەدا گیراوە، کە بەناوی هەردوو بانکی رافیدەین و رەشیدەوە ئامادەکرابوون و کۆی بڕی پارەکە دەگاتە نزیکەی (یەک تریلیۆن و 500 ملیار) دینار، تۆمەتبارەکان ویستوویانە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان پارەکە رابکێشن. جگە لەو چەکانە، هێزەکان دەستیان بەسەر گرێبەستێکی فرۆشتنی سپاردەیەکدا گرتووە، کە بەناوی یەکێک لە تۆمەتبارەکانەوە بووە و بڕەکەی 612 ملیار دینار بووە.

دەستەی دەستپاکی رایگەیاندووە تۆمەتبارەکان دانیان بەوەدا ناوە کە ویستوویانە بە نایاسایی ئەو پارەیە رابکێشن، بەڵام دوای وردبینی لەگەڵ کارگێڕیی بانکی رافیدەین، دەرکەوتووە کە ئەو چەکانە ساختەن و هیچ بڕە پارەیەکی لەو شێوەیە لە هەژماری تۆمەتبارەکاندا نییە.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان رێکخراوە و بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەم، بەگوێرەی ماددەکانی 289 و 298 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون تاوەکو رێکارە یاساییەکانیان بەرامبەر تەواو بکرێت.