رووداو دیجیتاڵ
دوو کەشتیی بچووک لە سنووری ئاوی هەرێمیی عێراق دەستیان بەسەردا گیرا کە گومان دەکرێت بۆ بەقاچاخبردن بەکارهێنرابن. هەشت کەس لەسەر دوو کەشتییەکە بوون و دەستگیر کران کە عێراقی و بیانین.
ئەو دوو کەشتییە لەلایەن یەکەکانی هێزی دەریایی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە لە ئاوی هەرێمی لە ئوم قەسر دەستیان بەسەردا گیراوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە کاتی پشکنینی دوو کەشتییە بچووکەکەدا بڕێک گازوایل و چەند ئامێر و کەلوپەلێکیان تێدابووە کە گومان دەکرێت بۆ بەقاچاخبردنی وزە بەکارهێنرابن.
هەشت کەس دەستگیرکراون کە لەسەر هەردوو کەشتییە بچووکەکە بوون، وەزارەتی بەرگری دەڵێ: "عێراقی و بیانی بوون."
هەردوو کەشتییەکە گواستراونەتەوە بۆ لەنگەرگەی بەندەری فاوی گەورە و سەرنشینەکانیش دەستگیر کراون و رادەستی بنکەی پۆلیسی فاو لە بەسرە کراون بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی لە دژیان بگیرێتەبەر.




