رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری کۆبووەوە و جەختی لە یەکلاکردنەوەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور و یاسا کردەوە.
رۆژی سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2026، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری کردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کراون.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە، "پێویستە دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە دەستوور و یاسا یەکلا بکرێنەوە و هەموو لایەکیش بەبێ جیاوازی پابەندی بڕگەکانیان بن."
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە، عەلی زەیدی،سەرۆکوەزیرانی عێراق، زنجیرەیەک بڕیار و رێکاری کارگێڕی، دادوەری، ئەمنی و تەکنیکیی دەرکرد، کە گرتنەبەری رێکاری نوێ بەرامبەر دەروازە سنوورییەکان و کێڵگە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانیشی تێدا بوو.



